شبكة لالش الاعلامية

شنگال… په‌كه‌كه‌ ل دروستكرنا ئاسایشێ شكه‌ستنێ دئينت،ھیچ پاشەرۆژه‌ك ل ده‌ڤه‌رێ دا نينه‌

شنگال… په‌كه‌كه‌ ل دروستكرنا ئاسایشێ شكه‌ستنێ دئينت،ھیچ پاشەرۆژه‌ك ل ده‌ڤه‌رێ دا نينه‌ 1467981645_ImageThumb

ZNA – هه‌ولێر
قایمقامی شارۆچكه‌ی شنگال ئاشکرایکرد، پەکەکە چۆن لە دروستکردنی قوتابخانە له‌ شاۆچكه‌كه‌ شكستی ھێنا، لەدروستکردنی ھێزی ئاسایشیش شكست دەهێنێت، لەبەر ئەوەی خەڵکی بۆی روون بووه‌تەوە ھیچ پاشەرۆژ و ئامانجێکیان لەگەڵ ئەوان نابێت و خەڵک وازیان لێ دەھێنن.

قایمقامی شارۆچكه‌ی شنگال مەحما خەلیل بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: “ھەر ھێزێک لەشنگال دروست بکرێت بەپێی یاسا ودەستور نەبێت و لەخەڵکی شنگال نەبێت و بیانی بێت رێگەپێدراو نییە و رێگەی پێنادەن لەشنگال بێت.

مەحما خەلیل گوتیشی: لەئێستادا ھێزی پەکەکە لەبەردەم ئاوەدانکردنەوەی شنگال و بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزیدی بووه‌تە بەربەست، بۆیە یۆنامیش لەگەڵ ئەوھێزەدا نییە و دژیەتی، لەبەر ئەوەی ئەوھێزە عێراقی نییە و دژی یاسا و دەستورە.

قایمقامی شارۆچكه‌ی شنگال ڕوونیشی کردەوە: پەکەکە لەشنگال لەدروستکردنی ھێزی ئاسایش شكست دەھێنێت، وەکو چۆن لەکردنەوەی قوتابخانە شكستی ھێنا کە پێش ئێستا دوو قوتابخانەی دروستکردوھەندێک قوتابی چوونە ئەوقوتابخانە دواتر وازیان ھێنا و داخران، ئێستاش ئەوھێزە سەرکەوتوو نابێت، لەبەر ئەوەی خەڵکی شنگال بۆی ڕوون بووه‌تەوە پەکەکە لەدەڤەرەکە ھیچ پاشەرۆژی نییە، بۆیە وردە وردە وازیان لێدەھێنن و کۆتاییان پێدێ

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نڤيسينگه‌ها لالش دووگرێ 30 قوتابيێن سه‌ركه‌فتى خه‌لات دكه‌ت

Lalish Duhok

هاریكاری لسەر 43زارۆكان هاتنە بەلاڤكرن

Lalish Duhok

ب چاڤدێریا “شێخ شامۆ”سێوانەكا چینكویی ل هۆلا لالش ل گوندێ‌ بۆزا هاتە دروستكرن

Lalish Duhok