شبكة لالش الاعلامية

دژە تیرۆرا کوردستانێ ژن و زارۆكه‌كێ كوردێن ئێزدی ل حەویجە رزگارکرن

دژە تیرۆرا کوردستانێ ژن و زارۆكه‌كێ كوردێن ئێزدی ل حەویجە رزگارکرن

رووداو- هەولێرimages (1)

لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە 48 کاژێری خایاندووە، دژە تیرۆری کوردستان ژنێک و منداڵێکی کوردی ئێزدییان لە حەویجە رزگارکرد.

سەرچاوەیەک لە ئاژانسی پاراستنی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند ”هێزێكی تایبەتی دژە تیرۆر بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-8-2016 توانیان ژن و منداڵێک کە کوردی ئێزدی-ن لە قەزای حەویجە لە باشووری کەرکووک رزگاربکەن”.

ئەو سەرچاوەیە گوتی ”ئۆپەراسیۆنەکە 48 کاژێری خایاندووە و هێزەکانی دژە تیرۆر بە تەنیا ئەو ئۆپەراسیۆنەیان ئەنجامداوە، هیچ هێزێکی دیکە نە ئەمریکی و نە عێراقی بەشداریی ئۆپەراسیۆنەکە نەبوونە”.

ئەمە جاری یەکەم نییە هێزەکانی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان لەنێو جەرگەی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش ئۆپەراسیۆن ئەنجامبدەن، لە ماوەی پێشوو کۆمەڵێ زیندانیان رزگارکرد و چەند بارمتەیەکشیان لە دەست چەکدارانی داعش دەرهێناوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شنگال.. رێكخراوەك دێ‌ چار هزار خانیان ئاڤا كەت

Lalish Duhok

بەغدا فشارێ‌ لسەر فەرمانبەرێن شنگال دروست دكت دبن دەستێ حەشدا شەعبی دا دەوامێ بكن

Lalish Duhok

سێ هه‌زار و 487 گرتيێن ئێزدى ژ ده‌ستێ داعش هاتينه‌ رزگاركرن

Lalish Duhok