ئه‌نجوومه‌نێ قه‌زا شنگال،داخوازا پارێزگه‌هبوونێ ره‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نێ پارێزگه‌ها مووسلێ كر
موسڵ-KDP.info-
سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت، داواکاریی ئەنجوومەنی قەزای شنگالیان پێگەیشتووە و تێیدا داوا ده‌كه‌ن شنگال بكرێ به پاڕێزگا، بەڵام هێشتا هیی دەشتی نەینەوا هه‌مان داوای ئاراسته نه‌كردوون.
(سەیدۆ چەتۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند “بۆ بەپارێزگابوونی دەشتی نەینەوا، پێویستە ئەنجوومەنی قەزا داواکاری ئاراستەی ئەنجوومەنی پارێزگا بکات بۆ ئەوەی ناوچەکەیان ببێتە پارێزگا؛ دواتر ئەنجوومەنی پارێزگا داوای زانیاری لە ئەنجوومەنی قەزا دەکات و ده‌بێ تەواوی زانیاری بۆ رەوانە بکرێت له‌باره‌ی ژمارەی دانیشتوان و ناحیە و گوندەکان و دووریی ناوچەکە لە پارێزگاوه؛ دواتر ئێمەش ئەو داواکارییە ڕه‌وانه‌ی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین و ئەوانیش رەوانەی پەرلەمانی دەکەن بۆ پەسەندکردنی، یانیش پێویستە راپرسییەک لەنێو خەڵکی ئەو ناوچەیه‌دا بكرێ كه داوا ده‌كه‌ن ناوچه‌كه‌یان بكرێ به پارێزگا و سەر بە ھەرێمی کوردستان بێ یان نا.”
له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه كه داخۆ ئه‌نجوومه‌نی پارهگاكهیان داواكه‌ی شنگالیانیان خستووه‌ته به‌ر باسه‌وه یان نا، (سەیدۆ چەتۆ) گوتی، ”هێشتا گفتوگۆمان لەسەر نەکردووە.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
