شبكة لالش الاعلامية

نادیا موراد و ئەنجێلا مێركل كۆمبوون

نادیا موراد و ئەنجێلا مێركل كۆمبوون 

باسنيۆز:6d11d42fc19a62e418903b48f828d216_l

ئەمڕۆ سێشەممە نادیە موراد باڵوێزی نیازپاكی نەتەوە یەكگرتووەكان و كچە كوردی ئێزیدی ڕزگاربووی دەستی چەكدارانی داعش لەگەڵ ئەنجێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئەڵمانیا كۆبوونەوە.

نادیە موراد لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك وێنەیەكی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ مێركڵ بڵاوكردووەتەوە و تیایدا سوپاسی پشتیوانی ڕاوێژكاری ئەڵمانیای كردووە بۆ یەك ملیۆن پەنابەری سوریا و عێراق، بەتایبەتیش بۆ لەخۆگرتنی 60 هەزار پەنابەری ئێزیدی لە وڵاتەكەی.

نادیە نووسیویەتی “من سوپاسگوزاری گەلی ئەڵمانیا و حكومەتی ئەڵمانیای فیدراڵم، بۆ پێدانی ژیانێكی نوێ بەیەك ملیۆن پەنابەران، بۆ پێدانی ژیان بەهەزاران ژن و منداڵی هەڵاتووی دەست داعش”.

نادیە موراد لەبارەی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ مێركڵ گوتی “كۆبوونەوەكەمان ئەرێنی بوو، زۆر سوپاسی خاتوو مێركڵ دەكەم. من شانازی بەو وڵاتەوە دەكەم كە لە كاتی زۆر تەنگانەدا داڵدەی هەزاران پەنابەری دا”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگه‌هێ لالش:ئيساله‌ ئاهه‌نگا جه‌ژنا سه‌رێ سالا ئێزديان ل ئه‌لمانيا هاته‌ راگرتن

Lalish Duhok

ل 17 كەمپێن دهۆكێ پێنجەمين سالڤەگەرا جينۆسايدا ئێزديان دئێتە ساخكرن

Lalish Duhok

ھندەک خێزانێن ئێزدی ل دەمێ ڤەگەریانا شنگال دئێنە ‏بێ سەروشوونکرن

Lalish Duhok