شبكة لالش الاعلامية

ئەمنستی: کۆمەلگەها نێڤ دەولەتی هاريکار نینن بۆ رزگارکرنا ئێزديان

ئەمنستی: کۆمەلگەها نێڤ دەولەتی هاريکار نینن بۆ رزگارکرنا ئێزديان

K24 – ھەولێرzhnaiezidy

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ناسراو بە ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، لە راپۆرتێکدا رەخنەی توندی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرت، بەوەی تا ئێستا ھیچ ھاوکارییەکی کچانی کوردانی ئێزدی نەکردووە کە لە دەست چەکدارانی داعش رزگاریان بووە.

لە نوێترین راپۆرتی، رێکخراوی ئەمنستی دا ھاتووە، ھەموو وڵاتێک یانیش رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کچانی کوردانی ئیزدیان پشتگوێخستووە و چاودێری تەندروستیان بۆ رزگاربووەکان دابین نەکردووە کە ھەندێکیان دووچاری نەخۆشی دەروونی بوون و ژمارەیەکیشیان ھەوڵی خۆکوشتنیانداوە.

رێکخراوی ئەمنستی بۆ مەبەستی ئەنجامدانی ئەو راپۆرتە، سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردوە و لەگەڵ ژمارەیەک کچی رزگاربووی دەستی داعش قسەی کردووە.

ھەروەھا ئەمنستی داوا لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات کە ئەو قسانەی لەسەر شەڕی داعش دەیکات، بیکاتە کردار و ھاوکاری قوربانیانی دەستی چەکدارە توندڕەوەکان بکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌وه‌كا پاقژكرنێ ل سنوونێ هاته‌ ئه‌نجامدان

Lalish Duhok

ڤەكۆلەرەكی ئێزدی:22 گۆڕێن بكۆم ل گوندێ‌ كۆچۆ هەنە

Lalish Duhok

شاندەکی بنگەهێ لالش سەرەدانا باژێرڤانیا شاریا کر

Lalish Duhok