شبكة لالش الاعلامية

بەرپرسه‌كێ مافێ مرۆڤى ل ئەلمانیا: ئە کارەساتا ب سەرێ کوردێن ئێزدیدا هاتى، ب هەموو پيڤه‌ره‌كى جینۆسایدە

بەرپرسه‌كێ مافێ مرۆڤى ل ئەلمانیا: ئە کارەساتا ب سەرێ کوردێن ئێزدیدا هاتى، ب هەموو پيڤه‌ره‌كى جینۆسایدە

شنگال-KDP.info-

  بەرپرسی سەنتەری مافی مرۆڤ لە ئەڵمانیا، كه‌ سه‌نته‌رێكی حكوومییه‌ دەڵێ: ”ئێمە هەموو هەنگاوێکمان هاویشتووە بۆ ئەوەی ئەو کارەساتەی بەسەر کوردانی ئیزدیدا هاتووە بە جینۆساید بناسێنین و بیگەیەنین بە دادگای نێودەوڵەتی.”

(عەلی عیسۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”ئێمە لە چەندین کۆنگرەدا بە کەسانی سیاسی و وڵاتانی جیهانمان ڕاگەیاندووە، ئەو کارەساتەی بەسەر کوردانی ئێزدیدا هاتووە، بە هەموو پێوەرێک جینۆسایدە و داعش مەترسییەکی زۆری بۆ سەر هەموو گەلانی جیهان هەیە و، بەتەنیا  گەلی کورد توانیویەتی هەیبەتی داعش بشکێنیت.”

بەرپرسی سەنتەری مافی مرۆڤ لە ئەڵمانیا گوتی: ”مەزنترین کاری ئێمە ئەوە بوو، کە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیمان گوت، پیویستە ئاگاتان لە کۆچبەرە ئێزدییەکان بێت، ئەوانەی بۆ تورکیا و یۆنان کۆچیان کردووە و تا ئێستا دۆخیان بە هەڵاواسراوی ماوە و، هەندێک وڵات کۆچبەران بۆ وڵاتەکانیان دیپۆرت دەکەنەوە و، ئەمەش کارەساتیکی دیکە بەسەر کوردانی ئێزدیدا دێنێت.”

دەربارەی پرسی سەربەخۆییی کوردستانیش (عیسۆ) دەڵێ: ”پێویستە گەلی کوردستان بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات، چونکە ئەوەندە قوربانیی داوە، با جاریکی دیکە نەگەڕێتەوە ژێردەسەڵاتی هیچ حکوومەتێک و ئەوە مافی گەلی کوردە ڕاپرسی بۆ سەربەخۆییی خۆی بکات.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لقێ 20 يێ پارتى سالڤه‌گه‌را دامه‌زراندنا بنگه‌هێ لالش پيرۆز دكه‌ت

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش تايێ به‌حزانێ قوتابيێن سه‌ركه‌فتى خه‌لات دكه‌ت

Lalish Duhok

دوو زارۆكێن ديتر يێن كوردێن ئێزدی هاتنه‌ رزگاركرن

Lalish Duhok