شبكة لالش الاعلامية

“ئەو ناوچێن شنگالێ يێن د ده‌ستێ داعش دان، دێ ئێنه‌ ئازادكرن “

“ئەو ناوچێن شنگالێ يێن د ده‌ستێ داعش دان، دێ ئێنه‌ ئازادكرن “

دهۆک-KDP.info-

  بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال دەڵێ، پلان هەیە بۆ ئازادکردنەوەی ئەو ناوچانەی سنووری شنگال، کە هێشتا لە بندەستی داعشەدان. بەرپرسی پێشووی لقی پارتی لە دهۆکیش دەڵێ، دوای ئازادکردنی مووسڵ، دەبێ تەواوی ئەو سنوورەی کە دەکەوێتە نێوان عێراق و سووریاوە ئازاد بکرێتەوە.

(عەبدولخالق باپیر)، بەرپرسی پێشووی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”پلان هەیە بۆ ئازادکردنەوەی ئەو ناوچانەی شنگال، کە ئێستا بەدەست داعشەوەن و، دەبێ دوای ئازادکردنەوەی مووسڵ، ئەو ناوچانەی نیزیک شنگال و سنووری عێراق و سووریا بەتەواوەتی ئازاد بکرێنەوە.”

(عەبدولخالق باپیر) گوتی: ”هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ئازادکردنەوەی هەر بستەخاکێکی کوردستان لە ئامادەباشی دایە و بڕیارە هیچ بستەخاکێکی کوردستان بەدەست داعشەوە نەمێنێت.”

(وەحید باکووزی)، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئاشکرا کرد: ”هەموو شتێک ئامادەیە بۆ ئازادکردنەوەی ناوچەکانی شنگال، بەڵام چاوەڕوانی پرۆسەکەی مووسڵ دەکەین، چونکە لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان، بە سەرپەرشتیی ئەمەریکا و سوپای عێراق هەماهەنگمیان هەیە، دەنا هەموو پلانەکە ئامادەیە و بەزووترین کات ئەو کۆمەڵگا و گوندانە ئازاد دەکرێنەوە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەسرور بارزانی: ب خوونا گەشا سەدان پێشمەرگەیێن قەهرەمان، شنگال ژ دەستێ داعشێ هاتە ئازاد کرن

Lalish Duhok

شانده‌كێ نڤيسينگه‌ها سه‌رۆكێ حكومه‌تا هه‌رێمێ به‌شدارى ل تازيا بابێ ئه‌ندامێ ده‌سته‌يا بلند “داود موراد خه‌تارى” كر

Lalish Duhok

ئاشتی برێیا هونەری ل دهۆكێ‌ هاتە نمایشكرن

Lalish Duhok