شبكة لالش الاعلامية

قایمقامێ شنگال: حکوومەتا عێراق بۆ دروستکرنا ئاژاوە پشتگیریا پەکەکێ دکت

قایمقامێ شنگال: حکوومەتا عێراق بۆ دروستکرنا ئاژاوە پشتگیریا پەکەکێ دکت

باسنيۆز:

قایمقامی شاری شنگال حکوومەتی عێراق بە هۆکاری رووداوەکانی شنگال دەزانێت و رایدەگەیەنیت، بەغدا بۆ دروستکردنی ئاژاوە لە شنگال، پشتگیریی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکات.

مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ئەگەر لە شارەکە راپرسی بکرێت، زۆرینەی هاووڵاتییانی شنگال دەنگ بە گەڕانەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەدەن، بۆیە حکوومەتی عێراقی هەموو هەوڵێک دژی گەڕانەوەی شارەکە بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەدات.

مەحما خەلیل پێیوایە دروستکردنی گرووپەکانی سەر بە پەکەکە لە شنگال و هاوکاریکردنیان لەلایەن حکوومەتی عێراقییەوە، یەکێکە لە هەوڵەکان دژی کوردستانی بوونی شنگال و گەڕانەوەی بۆ سەر هەرێمی کوردستان.

قایمقامی شنگال هەروەها رایگەیاندووە، حکوومەتی عێراق بەرپرسە لە هەر رووداوێک، کە چەکدارانی سەر بە پەکەکە ئەنجامی دەدەن، چونکە بۆ دروستکردنی ئاڵۆزی و ئاژاوە، هاوکاریی ئەو چەکدارانە دەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دەستەیا بلندا بنگەهێ‌ لالش ل سەر خەلاتكرنا قوتابیێن ئاوارێن ئێزدی بەردەوامە

Lalish Duhok

ئامادەکاری بۆ چارەمین سالڤه‌گەرا جینۆسایدا شنگالێ دئێنه‌ كرن 

Lalish Duhok

ئێکەتیا قوتابیێن کوردستانێ لقێ شنگال سالڤەگەرا دامه‌زراندنا بنگه‌هێ لالش پيرۆز دكه‌ت

Lalish Duhok