شبكة لالش الاعلامية

ئێزدییه‌ك ناڤێ دوو زارۆكێن خۆ دكه‌ته‌ پارتی و بارزانی

ئێزدییه‌ك ناڤێ دوو زارۆكێن خۆ دكه‌ته‌ پارتی و بارزانی
وشه‌
هاووڵاتییه‌كی ئێزیدی خه‌ڵكی شنگال كه‌ ئێسته‌ ئاواره‌یه‌ و له‌ كه‌مپی خانكێ شاری دهۆك نیشته‌جێیه‌، له‌مر ِۆژانه‌ جمكێكیان بووه‌ و ناوی له‌ یه‌كێك له‌ منداڵه‌كه‌ی  ناوه‌ “بارزانی” و ئه‌وه‌ی تریشی ناو ناوه‌ “پارتی”.
نه‌وزاد یه‌زدین میرزا كه‌ باوكی دوو منداڵه‌ جمكه‌یه‌ به‌ “وشه‌”ی ڕاگه‌یاند، من پێشمه‌رگه‌م له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌ ڕوونی ئه‌وه‌ ده‌بینم كه‌ بارزانی و پارتی چ خه‌بات و قاره‌مانییه‌كی گه‌وره‌ بۆ كوردایه‌تیی ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆ ئه‌و خه‌بات و به‌رخودانییه‌ و به‌بۆنه‌ی له‌ دایكبوونی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، ناوی دوو منداڵه‌ جمكه‌كه‌م یه‌كێكیان كرد به‌ بارزانی و ئه‌وه‌ی تریش پارتی.
هه‌روه‌ها گوتی، لێره‌وه‌ بانگه‌واز بۆ هه‌موو ئێزیدییه‌ك ده‌كه‌م كه‌ ئێسته‌ زیاتر 90% ئێزیدییه‌كان خۆیان به‌ كورد و كوردستانی ده‌زانن و له‌سه‌ر ڕێبازی بارزانین، ئه‌گه‌ر پارتی و بارزانی نه‌بوونایه‌، ته‌واوی ئێزیدییه‌كان ده‌كه‌وتنه‌ ده‌ست داعش، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به‌ناوی ئێزیدی بانگه‌شه‌ بۆ لایه‌نێكی تر ده‌كه‌ن و خۆیان به‌ كورد نازانن، ئه‌وانه‌ هه‌رگیز و هیچ كات ئێزیدی نه‌بوون و نابن و نوێنه‌رایه‌تی ئێزیدییه‌كانیش ناكه‌ن.
ئاماژه‌ی دا، به‌ هیمه‌تی بارزانی جارێكی تر ئێزیخان نوێ ده‌بێته‌وه‌ و به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌ر بیر و باوه‌ڕه‌كانی خۆی و كوردایه‌تی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ لالش سەرەخۆشیێ ل مالباتا خودێ ژێ ڕازی “ثامر خضر حه‌سه‌ن” دکه‌ت

Lalish Duhok

دهۆك.. سالڤه‌گه‌را جینۆسایدا كوردێن ئێزدی دهێتە ساخكرن

Lalish Duhok

بەرێز”شێخ شامۆ” سەرەدانا لقا 17 یا پارتی دیموكراتی كوردستان كر

Lalish Duhok