شبكة لالش الاعلامية

4 ژن و 5زارۆكێن كوردێن ئێزدی ژ ده‌ستێن داعش هاتنه‌ رزگاركرن

4 ژن و 5زارۆكێن كوردێن ئێزدی ژ ده‌ستێن داعش هاتنه‌ رزگاركرن  
دهۆک-KDP.info-  
بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە دهۆک رایگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ شەممە، 9 کەسی دیكه‌ لە کوردانی ئێزدی رزگار کران.
(حوسێن قائدی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: “9 کەس لە کوردانی ئێزدی كه‌ 4 ئافرەت و 5 منداڵن، بە هاوکاریی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت (نێچیرڤان بارزانی)، له‌ چنگی تیرۆریستانی داعش ڕزگار كران، ئه‌وان ئێستا لە ناوچەیەکی ئارامن.”
لە بارەی دوائاماری رفێنراوه‌ ڕزگاركراوه‌كان، (قائیدی) گوتی: ‘ تا ئیستا 2950 کەس رزگار کراون و 3400 کەسیش ماون، هه‌ڵبه‌ت نووسینەگەمان هەوڵی زیاتر دەدات بۆ ئەوه‌ی ئه‌وانیش رزگار بکەین.”
بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە دهۆک دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌، هێشتا حکومەتی عیراق و کۆمەڵگای نیودەوڵەتی هیچ هاوکارییه‌كی نەکردوون بۆ رزگارکردنی رفێنراوان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێنج شه‌ما ڕه‌وشه‌نبيرى ..گرنگيا ئێكگۆتاريا ئاينى يا ئێزديان هاته‌ گه‌نگه‌شه‌كرن

Lalish Duhok

ئێزدی دخوازن كەسێن پەیوەندی دگەل داعش هەین بێنە دادگەهكرن

Lalish Duhok

شانده‌كى بنگه‌هێ لالش سه‌ره‌دانا بنگه‌هێ پۆليسێن هاوارهاتنێ ل سێمێلێ دكت

Lalish Duhok