شبكة لالش الاعلامية

جێگرێ سوپا سالارێ پێشمەرگەى:شنگال هێلا سۆرە

جێگرێ سوپا سالارێ پێشمەرگەى:شنگال هێلا سۆرە

شنگال-KDP.info- 

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات، ناکرێ بە هەر بیانوویەک بێت، حەشد ئارامیی ناوچەی شنگال تێک بدات، کە پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبوون، دەبێ گرفتیش دروست نەکەن.

(سالار محەمەد جەباری)، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت:”لە هەندێک شوێنی شنگال حەشدی شەعبی زۆر هاتووەتە پێشەوە و پێیمان وایە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدایان پێشێل کردووە، بەڵام نابێ کار بۆ تێکدانی ئارامیی شنگال بکەن، چونکە دەیانەوێت ئێزدییەکان بکەن بە حەشدی شەعبی و چەند کەسێکیان لەگەڵە، بەڵام قسەی کۆتاییی ئێمە ئەوەیە، کە تێکدانی ئارامیی شنگال هێڵی سوورە.”

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە گوتی: ”لەوە دەچێت هەندێک پەیوەندی لە نێوان حەشد و پەکەکە لەو سنوورەدا هەبێت، هەندێک جاریش هاوکارییان دەکەن، بەڵام دەبێ لە ناوچەی جوگرافیی کوردستان تێبگەن، ئەو سنوورانە هێزی پێشمەرگەی کوردستان پارێزگارییان لێ دەکات، ناکرێ بە بیانووی جۆراوجۆرەوە لەوێ بمێننەوە و دەبێ بە پێی ئەو ڕێککەوتنە دوای تەواوبوونی ئەرکەکانیان لەو ناوچانە بکشێنەوە.”

(سالار محەمەد جەباری) گوتیشی: ”گرفتی حەشد لەوەدایە یەک ناوەندی بڕیاریان نییە، نیزیکەی ٦٠ گرووپی جۆراوجۆرن، بۆیە کاتێک دەڵێین لە داهاتوودا گرفت دروست دەکەن، لەو ڕوانگەیەوەیە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حسێن قائیدی:بۆ ڕزگاركرنا گرتیان بتنێ‌ حكومەتا هەرێمێ‌ پشتەڤانی یا ئێزدیان دكەت

Lalish Duhok

قاسم شه‌شۆ: تا رێكکه‌فتن نه‌ئێته‌ بجهئينان رەوشا شنگال ئاسايى نابت

Lalish Duhok

عێراق دێ ١٠ ملیۆن دیناران دەتە کەسوکارێن جانگۆريێن ئێزدیان

Lalish Duhok