شبكة لالش الاعلامية

سەیدۆ چەتۆ: حەشدا شەعبی ل سەر داخوازا پەکەکێ هاتينه‌ شنگالێ

سەیدۆ چەتۆ: حەشدا شەعبی ل سەر داخوازا پەکەکێ هاتينه‌ شنگالێ

 باسنيوز:

سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیانی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، ئاشکرای دەکات، لە نێوان پەکەکە و حەشی شەعبیدا هاوکاری و پەیوەندیی چڕ هەیە و لەسەر داخوازیی پەکەکە، حەشدی شەعبی هاتوونەتە شنگال.

سەیدۆ چەتۆ، لەم بارەوە بۆ (باسنیوز) گوتی “پەکەکە ڕێگەی بۆ هاتنی حەشدی شەعبی خۆش کردووە کە بێنە ناو شنگالەوە و لەوێوە چووەتە سنووری سووریا و ئەم هاوکارییانەی نێوان حەشدی شەعبی و پەکەکە زیانی گەورەیان بە کوردانی ئێزدی گەیاندووە”.

سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیانی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ئاماژەی بەوەش کرد “پەکەکە بەناوی کوردی ئیزدییەوە پارە لە حەشدی شەعبی وەردەگرێت، بۆیە هەتا پەکەکە لەو شنگال بێت، ئەو ناوچەیە ئارام نابێت، چونکە هاوکارییان لەگەڵ حەشدی شەعبی هەیە و پێکەوە بۆ تێکدانی ناوچەکە کار دەکەن”.

سەیدۆ چەتۆ گوتیشی “دوایین زانیاریمان ئەوەیە کە حەشدی شەعبی لەسەدا داخوازیی پەکەکە هاتوونەتە شنگال و داوا لە بەغدا دەکەین کۆتایی بە هاوکارییەکانی بۆ پەکەکە بهێنێت و داوا لە حەشدی شەعبیش بکات، لە شنگال بکشێنەوە و دەبێ پەکەکەش ئەو دەڤەرە چۆڵ بکات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زارۆكێن ئێتیم و رزگاربووی ب گێرانا ئاهەنگه‌كێ پێشوازی ل سالا نوو کرن

Lalish Duhok

نایف سەیدۆ: ل سنوونێ گەلەك مین و پاشمایێن داعشێ ھەنە

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش قوتابیێن سەركەفتی ل زاخۆ خەلاتكرن

Lalish Duhok