شبكة لالش الاعلامية

“حەشدا شەعبی ئامادە نینە ده‌ڤه‌رێن ئازادكريێن شنگالێ رادەست بكت”

“حەشدا شەعبی ئامادە نینە ده‌ڤه‌رێن ئازادكريێن شنگالێ رادەست بكت”

وشه‌
ئەندامێكی ئەنجوومەنی شارۆكەی شنگال رای دەگەیەنێت كە دوای تێپەڕبوونی نزیكەی دوو مانگ بەسەر ئازادكردنەوەی چەند ناوچەیەكی شنگال لەلایەن حەشدی شەعبییەوە، بەڵام ئەوان رازی نین ئەو ناوچانە رادەستی كارگێڕی شنگال بكەنەوە و دووپاتی دەكاتەوە كە خەڵكی ناوچەكە ریزەكانیان جێ دێڵن، چونكە ئەو بەڵێنانەیان بەو خەڵكە دابوو هیچیان جێبەجێ نەكرد.

میەسەر حەجی ساڵح ئەندامی ئەنجوومەنی شارۆكەی شنگال ئەمڕۆ پێنجشەم بە”وشە”ی راگەیاند، نزیكەی دوو مانگ بەسەر ئازادكردنەوەی ئەو ناوچانەدا تێپەڕ دەبێت كە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە رزگار كراون و ژمارەیەكی زۆری گۆڕی بە كۆمەڵیشی لێیە، بەڵام ئەوان تا ئێستە رێگە نادەن خەڵكی ئەو ناوچانە نە بگەڕێنەوە و سەردانی ماڵی خۆیان بكەن یان ئیسكوپرووسكی كەسوكاریان بدۆزنەوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی شارۆكەی شنگال ڕوونی كردەوە، خانووی من لەگرێ عوزێرە و تا ئێستە سەردانم نەكردووە و ناتوانم سەردانیشی بكەم، چونكە حەشدی شەعبی رێگری دەكات.

میەسەر حەجی ساڵح ئاماژەی كرد، بە فەرمی داوامان لەوان كردووە كە ئەو ناوچانە رادەستی كارگێڕی شنگال بكرێتەوە، بەڵام نزیكەی دوو مانگ تێپەڕ دەبێت و وەڵامی ئێمەیان نەداوەتەوە و ئامادەشنین رادەستی ئێمەی بكەنەوە، بۆیە چاوەڕێین لە رۆژانی داهاتوودا بزانین چ وەڵامێكی ئێمە دەدەنەوە.

زیاتر گوتی، كاتێك حەشدی شەعبی هاتنە ناوچەكە خەڵكانێك چوونە ریزی ئەوانەوە، بەڵام لە ئێستەدا ریزەكانیان جێ دێڵن و ژمارەیەكی كەمیان لەگەڵدا ماون، لەبەر ئەوەی ئەو بەڵێنەیان بەو خەڵكە دابوو هیچیان جێبەجێ نەكرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگه‌هێ لالش په‌نه‌له‌ك ل دۆر (تێكستێن پيرۆزێن ئێزديان) سازكر

Lalish Duhok

شنگال.. ژبەر پەکەکێ ب کوژمێ پتر ژ ملیار دیناران زیان گەھاندنا ئاڤاھیان

Lalish Duhok

بەغدايێ دڤێت بەربەستا ل بەردەم پارێزگه‌هبوونا شنگالێ دا دروست بکت

Lalish Duhok