شبكة لالش الاعلامية

ل باشیکێ سێ زارۆكا ژبه‌ر په‌قينا گوللە ھاونه‌كێ گیانێ خۆ دەستدا

ل باشیکێ سێ زارۆكا ژبه‌ر په‌قينا گوللە ھاونه‌كێ گیانێ خۆ دەستدا
رووداو – دهۆک

بەھۆی تەقینەوەی گوللەھاوەنێکی پاشماوەی داعش لە گوندی خۆرسەباتی سەر بە باشیک، سێ منداڵی گوندەکە گیانیان لە دەستدا و منداڵێکیش برینداربوو.

سەعید سێدەری، لە راگەیاندنی سوپای 3ی زێرەڤانی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، منداڵەکان دەستکاری گوللەھاوەنەکەیان کردووە، لە ئەنجامدا تەقیوەتەوە و سێ لە منداڵەکانی کوشتووە و ئەوی دیکەش برینداربووە.

پێشمەرگەکانی سوپای 3ی زێرەڤانی بە ھانای منداڵەکانەوە چوون، بەڵام لە شوێنی تەقینەوەکە سێ منداڵیان دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە، منداڵی چوارەمیش رەوانەی نەخۆشخانەی شێخان کراوە.

گوندی خۆرسەبات سەر بە باشیکە لە باکووری موسڵ. رۆژی 20ی 10ی 2016 لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە کونترۆڵکرایەوە و نزیکەی 50 ماڵ گەڕاونەتەوە گوندەکە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

92% ئاوارێن ل پارێزگەها دهۆكێ دژين كوردێن ئێزدى نە

Lalish Duhok

خێرخوازەك گازا سپی لسەر قوتابخانێن كۆمەلگەها بابیرێ‌ بەلاڤ دكت

Lalish Duhok

ئەمریکا 500 هەزار دۆلارێن دى بۆ نووژه‌نكرنا په‌رستگه‌ها لالش ته‌رخان دكت

Lalish Duhok