شبكة لالش الاعلامية

هه‌يڤا بۆرى44 وه‌لاتيێن کوردێن ئێزدی هاتينه‌ رزگاركرن

هه‌يڤا بۆرى44 وه‌لاتيێن کوردێن ئێزدی هاتينه‌ رزگاركرن
باسنيوز:
لە ماوەی مانگی تەمووزدا 44 هاووڵاتیی کوردی ئێزدی لەدەستی تیرۆریستانی داعش ڕزگار كراون و حكوومەتی هەرێمیش بەردەوامە لە دۆزینەوەی کەسانی دیكە و گێڕانەوەیان بۆ ناو ماڵباتیان.

بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری ئێزدییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری قوربانیان ڕفێندراوان و ڕزگاركراوەكانی ئێزدی لەسەردەستی تیرۆریستانی داعشی لە مانگی ڕابردوودا بڵاو كردە و بەپێی ئامارەكە تەنیا لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا (44) هاووڵاتیی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار كراون.

بەپێی ئەو ئامارەی كە بڵاو كراوەتەوە و وێنەیەكی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، بە بەراوردكردنی لەگەڵ ئاماری مانگی شەشدا دەركەوتووە كە لە مانگی 8ی ساڵی 2014 دوای داگیركردنی شنگال لەلایەن تیرۆریستانی داعشدا تا مانگی شەشی ئەمساڵ سێ هەزار و 48 دیلی ئێزیدی لە دەستی داعش ڕزگار كراون و لە مانگی حەوتدا ئاماری ڕزگاركراون بۆ سێ هەزار و 92 ڕزگاركراو بەرز بووەتەوە.

هەر لە ئامارەكەدا هاتووەدا كە ئافرەتە ڕزگاركراوەكانی ئێزدی تا مانگی شەشی ئەمساڵ هەزار و 92 ئافرەت ڕزگار كراون و لە مانگی حەوتدا بۆ هەزار و 102 ئافرەتی ڕزگاركراو بەرز بووەتەوە.

هەر لە ئامارەكەدا هاتووە كە تا ئێستا 3 هەزار و 325 ڕفێندراوی ئێزدی لەدەست داعشدا ماون.

مانگی هەشتی ساڵی 2014 سوپای عیراق و سیاسەتی هەڵەی نووری مالیكی سەرۆكوەزیرانی ئەوكاتەی عێراق هێلەكانی بەرگرییان بەرامبەر تیرۆریستان چۆڵ كرد و بەو هۆیەوە مووسڵ و قەزای شنگال كەوتنە دەست داعش و بەو هۆیەوە هەزاران كوردی ئێزدی بوونە قوربانی و هەمووشیان ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پیرۆزباهی بۆ بۆكسڤانێ‌ ئێزدی یێ‌ دەولی”بادین حەسۆ زۆزانی”ب سەركەفتنا قارەمانیا ئەمریكا

Lalish Duhok

ڤیان ده‌خیل په‌یامه‌كێ ئاراسته‌یى پارێزگارێ نه‌ینه‌وا دكه‌ت

Lalish Duhok

پەرلەمانێ كوردستانێ پشته‌ڤانيا نادیا موراد دكت

Lalish Duhok