شبكة لالش الاعلامية

ئێزدیێن ئه‌لمانیا نامه‌یه‌ك گه‌هانده‌ مێركل و داخوازا پشتگیريا سه‌ربه‌خۆیا كوردستانێ لێ دكن

ئێزدیێن ئه‌لمانیا نامه‌یه‌ك گه‌هانده‌ مێركل و داخوازا پشتگیريا سه‌ربه‌خۆیا كوردستانێ لێ دكن
ئه‌ڵمانیا-KDP.info-

كه‌سایه‌تیه‌كی ئێزدی له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێ، وه‌كو ماڵی ئێزدی له‌ ئه‌ڵمانیا نامه‌یه‌كمان له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان پێشكه‌ش به‌ (ئه‌نجیلا مێركل) كردووه‌ و، داوای پشتگیری كردنی كوردستانی لێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ.

(حه‌سه‌ن قه‌وال ڕه‌شید) كه‌سایه‌تی ئێزدی له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا، ‌بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، “له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی ڕیفراندۆم وه‌كو ماڵی ئێزدی له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان نامه‌یه‌كمان پێشكه‌ش به‌ خاتوو (ئه‌نجیلا مێركل) ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا كرد.”

له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌شه‌وه‌ (حه‌سه‌ن قه‌وال) گوتی، “له‌ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌دا هاتووه‌ كوردستان رۆژی 25-ئه‌یلوول بڕیاری دا و گه‌لی كوردستان له‌ سه‌دا 92،7 ده‌نگیان به‌ به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا، وه‌كو ماڵی ئێزدیش له‌ ئه‌ڵمانیا داوا له‌ ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌ین پشتگیری له‌ كوردستان بكه‌ن، هه‌روه‌ها داوا له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپاش بكه‌ن پشتگیری كوردستان بكه‌ن و به‌ ته‌نیا كوردستان جێ نه‌هێڵن، چونكه‌ كوردستان زۆر پێكهاته‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی تێدا ده‌ژین و بۆته‌ وڵاتی پێكه‌وه‌ژیان و ده‌مانه‌وێش وه‌كو خۆی بمێنێ و ببێته‌ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارێزگەهێن باشوورێ‌ عێراقێ‌ هەڤخەمیا خۆ بۆ دۆزا ئێزدیان راگەهاند

Lalish Duhok

مەحموود ئێزدی: ئێزدی تێگەهشتن پەکەکە خزمەتێ ب وان ناكت

Lalish Duhok

پەیاما پیرۆزباهيا مەکتەبا سیاسی يا پارتی ب هه‌لكه‌فتا سالڤه‌گه‌را دامه‌زراندنا بنگه‌هێ لالش

Lalish Duhok