شبكة لالش الاعلامية

پسپۆڕه‌كێ بوارێ جینۆسایدێ: ب دکيۆمێنت کۆمكوژيا پێکهاتان ل دنیايێ دا دێ به‌لاڤ كه‌ين

پسپۆڕه‌كێ بوارێ جینۆسایدێ: ب دکيۆمێنت کۆمكوژيا پێکهاتان ل دنیايێ دا دێ به‌لاڤ كه‌ين
هەوڵیر-KDP.info-

بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی جینۆساید لە زانکۆی نێودەوڵەتیی هەولێر دەڵێت، کاری زۆرمان کردووە لەسەر جینۆسایدی پێکهاتەکان لە کوردستان و تەواوی کارەکانیش بە دیکۆمێنت دەدەینە لایەنە پێوەندیدارەکان لە جیهاندا، چونکە ئەم جینۆسایدەی پێکهاتەکان وەک کۆمەڵکوژیی وڵاتانی پاراگوای و پیرۆ و ئەرجەنتین و گواتیمالایە و بە هەموو پیوەرێک جینۆسایدە.

د. ماریا ڕیتا کۆرتێسلی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”بەڵگەی زۆرمان لەسەر کۆمەڵکوژیی پێکهاتەکان لە کوردستان و عێراقدا کۆ کردووەتەوە، بەتایبەت ئەوەی بەسەر ئێزدیان هێنراوە، لەگەڵ پێکهاتەی دی، ئێستا دیکۆمێنتمان کردوون و لە جیهاندا بڵاویان دەکەینەوە.”

بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی جینۆساید لە زانکۆی نێودەوڵەتیی هەولێر دەشڵێت: ”لە ڕێگەی کەناڵە جیهانییەکانەوە هەوڵ دەدەین، ئەو کۆمەڵکوژییە بە جینۆساید بناسرێت، تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا ٧٥٠ چاوپێکەوتمان لەگەڵ کریستیان و ئێزدی و کاکەیی و مەندائی هەبووە، ئەوانە سەرجەمیان لەسەر دەستی چەکدارانی داعش و قاعیدە و هێزە عێراقییەکانیش توندوتیژییان لەگەڵدا کراوە و زانیارییان لەسەر کۆمەڵکوژیش داوە.”

د. ماریا ئەوەیشی گوت: ”ئێمە کەناڵی خۆمان هەیە تا ئەو دیکۆمێنتانە بدەین بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، هەروەها پشتیوانیی زانکۆکانی جیهانیش بەدەست دێنین بۆ ئەوەی ئەوانیش لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو داتایانەی ئێمە بکەن، لەم ڕێگەیەشەوە پشتیوانییەکی باش بەدەست دێت بۆ ئەوەی لە دادگای تاوانی نێودەڵەتیدا ئەو کۆمەڵکوژییە بە جینۆساید بناسرێ.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل سووریا سێ گرتيێن كوردێن ئێزدی هاتنه‌ رزگاركرن

Lalish Duhok

كچێن ئێزدی یێن رزگاربوویێن ده‌ستێ داعشێ دێ ملیۆن دیناران وه‌رگرن

Lalish Duhok

پێكڤەژیان دناڤبەرا پێكهاتێن شنگالێ‌ دا بهێز و مكوم بوویە

Lalish Duhok