شبكة لالش الاعلامية

سەربەست لەزگین: بێ پێشمه‌رگه‌ى هێزێن عێراقی نكارن شنگالێ بپارێزن

سەربەست لەزگین: بێ پێشمه‌رگه‌ى هێزێن عێراقی نكارن شنگالێ بپارێزن

K24- هه‌ولێر:

سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند، به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌، حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق ناتوانن سه‌قامگیری شنگال بپارێزن.

له‌كاتی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان 24، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتیكرده‌وه‌، دوای پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق، پێویسته‌ كێشه‌ی پاراستنی شنگال له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یه‌كلایی بكرێته‌وه‌ و ئاشكرایكرد، هاوپه‌یمانانیش هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وانیش چاوه‌ڕێی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه‌ باس له‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شنگال ده‌كه‌ن، سه‌ربه‌ست له‌زگین گوتی، حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوچه‌كه‌ نه‌كشاوه‌ته‌وه‌، ته‌نیا ئاڵوگۆڕی له‌ هێزه‌كانیدا كردووه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حسێن قائیدی:تا نۆكه‌ 2 هه‌زار و 593 كه‌س ژ ده‌ستێ داعشێ هاتینه‌ رزگاركرن

Lalish Duhok

مەهدی حەسەن موراد: تاوسگێران

karwanhaji

بنگه‌هێ لالش یاریيان ل سه‌ر زارۆکێن ئاواره‌ ل كۆمه‌لگه‌ها شاريا به‌لاڤ دكت

Lalish Duhok