شبكة لالش الاعلامية

تیمه‌كا نێڤ ده‌وله‌تى بۆ تۆماركرنا تاوانێن داعش ره‌وانه‌ى عێراقێ دئێته‌ كرن 

تیمه‌كا نێڤ ده‌وله‌تى بۆ تۆماركرنا تاوانێن داعش ره‌وانه‌ى عێراقێ دئێته‌ كرن 

وشه‌:

به‌رپرسێكى كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤى عێراق ئاشكراى كرد، مانگى داهاتوو تیمێكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ تۆماركردنى تاوانه‌كانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كرێت.

له‌ دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى “العربیه‌” فازڵ غه‌راوى ئه‌ندامى كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ عێراق ئاشكراى كرد، له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوو تیمێكى نێوده‌وڵه‌تى ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كرێت بۆ به‌دواداچوون و تۆماركردنى ئه‌و تاوانانه‌ى رێكخراوى داعش له‌ عێراق ئه‌نجامى داوه‌.

غه‌راوى باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌م تیمه‌ به‌پێى بڕیارى 2379ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ده‌ست به‌كاره‌كانى ده‌كات، كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ یه‌كه‌م بڕیاره‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشه‌وه‌ له‌باره‌ی تاوانه‌كانى داعش ده‌رچووبێت.

دواتر روونى ده‌كاته‌وه‌، تاوانه‌كانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش بۆ سێ جۆر پۆلین ده‌كرێت، یه‌كه‌میان جینۆساید و دووه‌میان پێشێَلكاریى مرۆیى و سێیه‌میشیان ئه‌و تاوانانه‌یه‌ كه‌ ده‌چنه‌ خانه‌ى تاوانى جه‌نگه‌وه‌.

به‌رپرسه‌ عێراقییه‌كه‌ له‌ درێژه‌ى دیمانه‌كه‌ زانیارى له‌سه‌ر تیمه‌كه‌ ده‌دات و پێشبینى ده‌كات له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى له‌ 400 كه‌س پێكهاتبێت و له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقیشه‌وه‌ لیژنه‌یه‌ك پێك ده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ تیمه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ بكات.

دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكى تیمه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ له‌لایه‌ن سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داده‌نرێت.

بڕیاره‌ ئه‌م تیمه‌ سه‌ردانى عێراق بكات و له‌گه‌ڵ شاهێدحاڵه‌كانى تاوانه‌كانى داعش دیمانه‌ بكات و به‌ڵگه‌ى پێویست له‌سه‌ر تاوانه‌كانى رێكخراوه‌ یترۆریستییه‌كه‌ كۆ بكاته‌وه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زارۆكەكێ‌ رزگاربووی ل كەمپا شاریا پێتڤی هاریكاریێ‌ یە

Lalish Duhok

 225 پەککەفتی و ڕزگاربوویێن ژ دەستێ داعش هاریکاری وەرگرتن

Lalish Duhok

ل بنگه‌هێ لالش به‌حسێ ئاماده‌كاریێن كۆنفرانسێ ئێزدییان هاته‌ كرن

Lalish Duhok