شبكة لالش الاعلامية

قاسم شەشۆ: کوردێن ئێزدی و کوردستانێ پێتڤى ب کەسێن ئەمین و دلسۆز هەیە

قاسم شەشۆ: کوردێن ئێزدی و کوردستانێ پێتڤى ب کەسێن ئەمین و دلسۆز هەیە

باسنيوز:

کەسایەتییەکی کوردی ئێزدی لە قەزای شنگال ئاشکرای دەکات، دەستنیشانکردنی مەسرور بارزانی بۆ سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بووەتە هۆی گەشبینیی کوردانی ئێزدی و بەتایبەتی خەڵکی لێقەوماوی شنگال.

قاسم شەشۆ، فەرماندەی پێشمەرگەی کوردستان و کەسایەتیی کوردی ئێزدی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بە دەستنیشانکردنی مەسرور بارزانی بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، کوردی ئێزدی گەلێک شادمان بوون و ئێمە هیوادارین ئەمە ببێتە دەرچەیەک کە کوردی ئێزدی لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستاندا بگەنە مافە ڕەواکانی خۆیان”.

ئاماژەی بەوەش کردووە: “هاوکات دەستنیشانکردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەلایەن سەرکردایەتیی پارتییەوە، جێگەی شانازی و سەبەرزییە و ئێمەی کوردیی ئێزدیی دڵخۆش کرد، چونکە ئەگەر کوردستان لە دەستی کەسانی ئەمیندا بێت، هیچ ترسێک لە گۆڕێدا نابێ”.

قاسم شەشۆ گوتیشی: “هەروەک پێشوو ئێمە هیوادارین کە دەستنیشانکردنی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بۆ ئەو دوو پۆستە گرنگە ببێتە دەرچەیەک بۆ گەیشتنی کوردانی ئێزدی بە مافە ڕەواکانیان لە کوردستاندا و هیوادارین گرنگی بە شنگال بدەن، چونکە شنگال پێویستیی بەوانە”.

ئەو کەسایەتییە ئێزدییە ڕاشی گەیاند: “هەر بەم بۆنەوە ئێمە وەکوو فەرماندەیی شنگال و کۆمەلگەی ئێزدی پیرۆزبایی پیرۆزبایی لە خەڵک و سەرکردایەتیی پارتی دەکەین، چونکە هەر کاتێک کوردستان پێویستیی بە پارتی بێت، دەستبەجێ پارتی دێتە سەر خەت و هەنگاوی باشتر و قورس و قایمتر هەڵدەگرێت، کە گرنگترین هەنگاو ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بوو، چونکە پارتی خاوەنی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵانە و هەردەم پارتی لە خزمەتی ئێمەدا بووە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خانكێ.. ته‌رمێ كچه‌كا 26 سالی هاته‌ دیتن

Lalish Duhok

داخواز ڤەكرنا رادیۆیەكێ‌ بۆ كوردێن ئێزدی دكت

Lalish Duhok

په‌ياما سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ ژبۆ سالڤه‌گه‌ڕا دامه‌زراندنا بنگه‌هێ لالش يێ ڕه‌وشه‌نبيرى

Lalish Duhok