شبكة لالش الاعلامية

ھەر رزگاربوویەکا ئێزدى دێ دوو ملیۆن دیناران وه‌رگرت

هه‌ر رزگاربوویەکا ئێزدى دێ دوو ملیۆن دیناران وه‌رگرت

شنگال-KDP.info-

ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر کۆنفرانسێک ساز کرا و تێیدا کۆمەڵێک کچ و ژنی ئێزدی ڕزگاربووی دەستی داعش کۆمەکی دارایی کران کە ھەریەکەیان دوو ملیۆن دیناریان پێ درا. حکوومەتی عێراق ئەو کۆمەکەی کردووە و بڕیاریش درا بەردەوام بێت.

وەیس نایف، سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر کۆمەڵێک کچ و ژنی ئێزدی لە لایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقەوە کە لەسەر داواکاریی حکوومەتی ھەرێم بوو کۆمەک کران و ھەریەکەیان ٢ ملیۆن دیناریان پێ درا، لە قۆناغی یەکەمدا ٨٠ ڕزگاربوو پارەیان وەرگرت و بەردەوامیش دەبێت.”

نایف باسی لەوەش کرد: “لەجیاتی ئەوەی برێکی پارەیان پێ بدرێت پێویستە لە ڕووی مەعنەوییەوە قەرەبوویش بکرێنەوە و مووچەیەکی مانگانەشیان بۆ دابین بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانن ژیانیانی پێ دابین بکەن و چارەنووسیان دیار بێت و ئەو بڕە پارەیە بەشی ھیچ ناکات.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ‌ لالش ل سەنگەرێن شەری دگەل پێشمەرگەیێن قارەمان جەژنێ‌ پیرۆز دكە

Lalish Duhok

102 قوتابیێن سه‌ركه‌فتی ل كۆمه‌لگه‌ها شاریا هاتنه‌ خه‌لاتكرن

Lalish Duhok

وه‌زيرێ كاروبارێن پێكهاتان و سه‌رۆكێ بنگه‌هێ لالش ته‌كه‌زى ل خورتكرنا په‌يوه‌نديان كر

Lalish Duhok