شبكة لالش الاعلامية

پەرلەمانێ عێراقێ ده‌ربارەی پەکەکێ ل شنگال نڤيساره‌کێ ئاراستەی حکوومەتێ دکت

پەرلەمانێ عێراقێ ده‌ربارەی پەکەکێ ل شنگال نڤيساره‌کێ ئاراستەی حکوومەتێ دکت
باسنيوز:
پەرلەمانی عێراق لەبارەی بوونی چەکدارانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شاری شنگال نووسراوێک ئاراستەی حکوومەتی وڵاتەکەی دەکات.

وەیس نایف، سەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی شنگال بە (باسنیوز)ی راگەیاند، کە پەرلەمانی عێراق چەند رۆژێک پێش ئێستا نووسراوەکەی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کردووە.

لە نووسراوەکەدا، پەرلەمانی عێراق داوای لە حکوومەت و سوپای وڵاتەکەی کردووە چەکدارانی سەر بە پەکەکە لە شنگال دەربکات و ئارامیی بۆ خەڵکی ناوچەکە بگەڕێنێتەوە.

دوای رزگارکردنەوەی شنگال لەژێر داگیرکاریی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە کۆتایی ساڵی 2015 لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە، چەکدارانی پەکەکە چوونە ناو شارەکە و چەند بارەگایەکیان کردەوە.

چەکدارەکانی پەکەکە سەرانە لە هاووڵاتییان وەردەگرن و منداڵان بە مەبەستی چەکدارکردن دەڕفێنن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چالاكیەكا بەرفرەهـ ل دۆر كۆمكوژیا ئێزدیان ل شاریا هاتە گێران

Lalish Duhok

جێگرێ پارێزگارێ نەینەوا بۆ کاروبارێن ئاواران:چوو بڕیار بۆ ڤه‌گەڕيانا ئاوارێن شنگالێ نه‌هاتينه‌ دان  

Lalish Duhok

سبەی ئێزدی دێ جەژنا چلێ هاڤینێ گێرن

Lalish Duhok