شبكة لالش الاعلامية

قاسم شەشۆ: ل شنگال کەس نكارت رێگريێ ل بانگەشەيا کاندیدێن پارتی بکت

قاسم شەشۆ: ل شنگال کەس نكارت رێگريێ ل بانگەشەيا کاندیدێن پارتی بکت
دهۆک-KDP.info-

فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی شنگال، دەڵێ، هیچ کەس ناتوانێ لە شنگال ڕێگری لە کاندیدەکانی پارتی بکات و بە ئازادانە بانگەشەی هەڵبژاردنییان دەکەن.

قاسم شەشۆ، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتی: ”ئەو هێزە نایاساییانە دەیانەوێ شنگال وەک شارێکی عەرەبی لێبکەن و، نایانەوێ هیچ شتێکی کوردی تێدابێ، ئەم شارە شارێکی کوردستانییە و، پارتیش وەک هەموو لایەنەکانی دیکە، بە سەرفرازی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات و، هیچ کەسیش ناتوانێ بەرانبەر ئێمە بوەستێت”.

شەشۆ، گوتیشی: ”ئەگەر ئەو هێزانە پێیان کرابا ئێستا ئێمەیان لە شنگال دەرکردبوو، بەڵام پێیان ناکرێ، چونکە ئێمە خەڵکی رەسەنی شارەکەین و قوربانیمان داوە، پارتی لە چەندین شاری عەرەبی عێراقی پشکداری دەکات و بۆی هەیە بانگەشەی هەڵبژاردن بکات، چۆن دەکرێ ئەو هێزە نایاساییانە ڕێگە نەدەن لە شنگال کە شارێکی کوردستانییە بانگەشەی بکەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ‌ لاش تایێ‌ سنوونێ‌ هاریكاریا قوتابیێن خۆلا دووێ‌ دكت

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش پێشوازيێ ل بريارا په‌رله‌مانێ كوردستانێ بۆ ناساندنا جينۆسايدا ئێزديان دكت

Lalish Duhok

دوو كوردێن ئێزدی چیايێ شنگالێ بجێناھێلن

Lalish Duhok