شبكة لالش الاعلامية

وەزیرێ نافخۆ: بجهئينانا رێککەفتنا شنگال تاکە چاره‌يه‌ بۆ ئاساییکرنا ره‌وشا شنگالێ

وەزیرێ نافخۆ: بجهئينانا رێککەفتنا شنگال تاکە چاره‌يه‌ بۆ ئاساییکرنا ره‌وشا شنگالێ
K24 – هەولێر

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال تاکە رێگایە بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە دهۆک گوتی: “جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال تاکە رێگایە بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال، ئەو چەکدارانەی ئێستا لە شنگالن دەبێ ئەوێ جێبهێڵن، چونکە تاکە بەربەست لەبەردەم جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە ئەو چەکدار و ‌هێزانەن کە بە نا یاسایی لەوێ جیگیر کراون”.

گوتیشی: “هیواخوازین لە ماوەیەکی نزیکدا رێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت و ئەو خەڵکەی ئاوارەبوونە بە سەربەرزی بگەڕێنەوە شنگال، خاڵی گرنگ ئەوەیە شنگال ئاوەدان بکرێتەوە، هەردوو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق تیمێکی هاوبەش پێکبێنن، لە وڵاتانی کۆمەک بەخش هاوکاری کۆبکەنەوە، بۆ ئەوەی تەواوی خزمەتگوزارییەکان بۆ خەڵکی شنگال دابین بکرێن و خەڵک بگەڕێتەوە شنگال”.

وەزیری ناوخۆ، جەخیکردەوە: “حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال، پێویستە حکومەتی عێراقیش ئامادەیی خۆی دەربڕیت، بۆ پێکهێنانی تیمێکت هاوبەش لەگەڵ حکومەتی هەرێم”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

“شێخ شامۆ” بۆ شاندەكی ئەمریكی: خەلكێ‌ شنگال ڤەنەگەریاینە دەڤەرێن خۆ،بەلێ‌ تاوانبارێن خەلكێ‌ مە كەنیزە كرین ڤەگەریاینە دەردۆران

Lalish Duhok

ئه‌نجوومه‌نێ پارێزگه‌ها نه‌ینه‌وا لژنه‌یه‌ك بۆ دووڤچوونێ ل چاره‌نڤيسێ كوردێن ئێزدى يێن ده‌ستێ داعش دا پێكئينا

Lalish Duhok

دومان دوملی،نوونەرێ بنگەهێ لالش دبته‌ ئەندامێ کۆمیتا گشتى یا کۆنفدراسیۆنا ڕەڤەندا کوردی

Lalish Duhok