شبكة لالش الاعلامية

پەیاما پیرۆزباھیێ یا سەرۆك بارزانى ب ھەلکەفتا جەژنا ڕۆژیێن ئێزی

پەیاما پیرۆزباھیێ یا سەرۆك بارزانى ب ھەلکەفتا جەژنا ڕۆژیێن ئێزی

سەرۆك بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزیدی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی له ئێزیدییانی كوردستان و سەرانسەری جیهان دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/12/2021، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاندووە: “بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رۆژووی ئێزیدی، گەرمترین پیرۆزبایی له خوشك و برایانی ئێزیدی لە كوردستان و سەرانسەری جیهان دەكەم”.

دەشڵێت: “هیوادارم ئەو جەژنە، شادی و ئارامی و بەختەوەریی بۆ خوشك و برا ئێزیدیەكانمان بهێنێت و کۆتایی بە ئازار و مەینەتییەکانیان بێت”.

هەروەها سەرۆك بارزانی ئەوەشی خستووەتە روو: “كوردستان سەرزەمینی پێكەوەژیانی نەتەوە و ئایینە جیاجیاكانە و، جەخت لە پاراستنی فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیان و قووڵتركردنی دەكەینەوە”.

لەکۆتاییدا پەیامەکەیدا سەرۆک بارزانی رایگەیاندووە: “جەژنتان پیرۆز و ئومێد دەكەم هەمیشە جەژنەكانتان لە خۆشی و ئاشتیدا بكەنەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حەیدەر شەشۆ: پەکەکە ئەگەرێ نەئاڤەدانییا شنگالێ یە

Lalish Duhok

زارۆيه‌كا رزگاربوويا ئێزدى روودانێن شنگال ڤه‌دگه‌رينت

Lalish Duhok

به‌لاڤكرنا دیاریێن جەژنێ ل سەر زارۆکێن ئاوارە ل كۆمه‌لگه‌ها شاريا

Lalish Duhok