شبكة لالش الاعلامية

کۆنفرانسه‌ك ل دۆر ئاواران دێ ب رێڤه‌چت

کۆنفرانسه‌ك ل دۆر ئاواران دێ ب رێڤه‌چت

ھەولێر-KDP.info-

بڕیارە لە شاری ھەولێر کۆنفرانسێک لەبارەی پرسی ئاوارەکان بەڕێوە بچێت و بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە دھۆک ئاشکرای کرد، ئیدارەدانی ئاوارەکان پێویستی بە ھاوکاری ھەیە و پێویستە حکوومەتی عێراق ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.

پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “بڕیارە کۆنفرانسێک لەبارەی ئاوارەکان لە شاری ھەولێر بەڕێوە بچێت و تێیدا حکوومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداری دەکات، کۆنفرانسەکە لەبارەی پرسی ئاوارەکانی ھەرێمی کوردستانە، چونکە گرێبەستی ھەندێ ئاژانسی بیانی کۆتایی ھاتووە بۆ ھاوکاریکردنی ئاوارەکان و پێویستە ڕێگەچارەی دیکە ھەبێت بۆ ئیدارەدانی ئاوارەکان”.

بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دھۆک دەڵێت: “ئاوارەکان لە ھەرێمی کوردستان پێویستیان بە ھاوکاری ھەیە، لەبەر ئەوەی تەنیا لە سنووری دھۆک ٢٠ کەمپی ئاوارەکان ھەیە و لەوانەش ١٥ کەمپ تایبەتن بە ئاوارەکانی شنگال و ژمارەیان نزیکەی نیو ملیۆن ئاوارە دەبێت، ئەوەش بارگرانی لەسەر ئیدارەی خۆجێی دھۆک دروست کردووە”.

پیردەیان جەعفەر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: “سیاسەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە ھیچ ئاوارەیەک بەناچاری ناگەڕێنێتەوە شوێنی خۆی، بەڵام ساڵانە ٢٧%ی بودجەی نەینەوا بۆ دەڤەری شنگالە، کەچی حکوومەتی عێراق بەو پارەیەی بودجەی نەینەوا ھیچ پڕۆژەیەک لە شنگال جێبەجێ ناکات و ئامادە نییە ھاوکاریی ئاوارەکانیش بکات، کە ئەمە ئەرکی حکوومەتی فیدراڵە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نڤيسينگه‌ها لالش 14ته‌باخێ قاره‌مانيه‌كا وه‌رزشى ل كه‌مپا خانكێ ئه‌نجام دا

Lalish Duhok

پشکەکا ئاواره‌یێن شنگالێ خانیێن ئاخێ بۆ خوه‌ درستكرینه‌ و ئینیه‌تا ڤه‌گه‌ریانێ نینه‌

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش248قوتابی خەلاتكرن

Lalish Duhok