شبكة لالش الاعلامية

ڕۆژی 3ی ته‌باخێ سالانه‌ وه‌كو ڕۆژا جینۆسایدا ئێزدیان هاته‌ دیارکرن

ڕۆژی 3ی ته‌باخێ سالانه‌ وه‌كو ڕۆژا جینۆسایدا ئێزدیان هاته‌ دیارکرن

باسنيوز:

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/8/2022 بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەندین کەسایەتیی بەرپرس و ناوداری ئێزدی و بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە قەزای سیمێل سەر بە پارێزگای دهۆک یادی قوربانیانی کارەساتی جینۆسایدی شنگال بەرز ڕاگیرا.

لەو ڕێوڕەسمەدا، عەبدوڵا مەحموود محەمەد، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند، سەرۆکایەتیی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان بە بڕیاری ژمارە 11ی ساڵی 2019 ڕۆژی 3ی ئابی هەموو ساڵێکیان وەکوو ڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان دیاری کرد.

تیرۆریستانی داعش لە ڕۆژی 3/8/2014دا بە شێوەیەکی هۆڤانە قەزای شنگالیان داگیر کرد و خەڵکی ئەو شارەیان جینۆساید کرد و پتر لە 360 هەزار کەسی ئێزدی ئاوارە بوون و زیاتر لە شه‌ش هزار و 417 كه‌س دەستبەسەر کران و ڕفێندران کە تاکوو ئێستا لەڕێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە زیاتر لە سێ هەزار و 550 کەس ڕزگار کراون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خۆلەكا جوانكاریێ‌ بۆ ژمارەكا ئافرەتان ل گوندێ‌ بۆزا هاتە ڤەكرن

Lalish Duhok

كۆنفرانسێ‌ بنگەهێ‌ لالش هاتە گێران

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانى: دڤێت خویشك و برایێن ئێزدى ل شنگالێ دویر ژ گڤاشتن و ئاسته‌نگان بشێن بڕیارا چاره‌نڤیسێ خۆ بده‌ن

Lalish Duhok