شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا کاروبارێن شەهیدان و ئەنفالکريان پەیامه‌ك ل ساڵیادا جینۆسایدا ئێزدیان به‌لاڤكر 

وەزارەتا کاروبارێن شەهیدان و ئەنفالکريان پەیامه‌ك ل ساڵیادا جینۆسایدا ئێزدیان به‌لاڤكر 

باسنيوز:
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی لە هەشتەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان هاتووە: “رۆژی ٣ی٨ی٢٠٢٢، تیرۆریستانی رێکخراوی بە ناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش )شاری شنگال و دەوروبەریان داگیر کرد و لە ئاکامدا خەڵکە سڤیلەکەی ئەو دەڤەرە تێکۆشەرە دووچاری ئاوارەبوون و ماڵوێرانی و کوشتنی بە کۆمەڵ و ڕفاندن و جینۆساید بوونەوە، سەرباری ئەو شاڵاو و هێرشە دڕندانەیەی داعش، ئێزدییەکانی شنگال و دەورووبەری وەک هەمیشە بەرگرییان لە ناسنامەی نەتەوەیی و ئایینی خۆیان کرد، تاکو دواجار داعش بەزێنرا و سەرجەم ناوچەکانیش ئازاد کران و ئێزدییەکانیش وەک بەشێکی ڕەسەنی گەلی کورد مانەوە”.

ئەوەش خراوەتە روو: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا لەماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا بەردەوام بووە لە خزمەتکردنی ئاوارەکان و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان، لە هەمانکاتدا کاری زۆریشى کردووە بە ئامانجی بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی، بۆ ئەو مەبەستەش لێژنەیەکی باڵای حکوومی پێکهێناوە بە ناوی (لێژنەی باڵای به جينۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش دژ بە ئێزدییەکان و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیەکانی تر)، هەروەها بەردەوام لە هەماهەنگیداین لەگەڵ تیمی هەماهەنگی نیشتمانی و بەڕێوەبەرایەتی پاراستن و هەڵدانەوەی گۆرەبەکۆمەڵەکانی عێراق بە مەبەستی کارکردن لەسەر هەڵدانەوەی گۆرەبەکۆمەڵەکانی خوشک و برا ئێزدییەکان و پڕۆسەکەش بەردەوامە”.

دەقی پەیامەکە:

خانەوادەى سەربەرزی شەهیدان و قوربانییانى جینۆسایدى کوردانی ئێزدی

٨ ساڵ بەر لە ئێستا و لە رۆژی ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤دا جارێکی تر پێکهاتەیەکی ڕەسەنی تری کۆمەڵگاکەمان ڕووبەڕووی دڕندانەترین تاوانەکانی مێژووی مرۆڤایەتی بوویەوە.

لە رۆژی ٣/ ٨ / ٢٠١٤ تیرۆریستانی رێکخراوی بە ناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ( داعش )شاری شنگال و دەوروبەریان داگیر کرد و لە ئاکامدا خەڵکە سڤیلەکەی ئەو دەڤەرە تێکۆشەرە دووچاری ئاوارەبوون و ماڵوێرانی و کوشتنی بە کۆمەڵ و ڕفاندن و جینۆساید بوونەوە، سەرباری ئەو شاڵاو و هێرشە دڕندانەیەی داعش، ئێزدییەکانی شنگال و دەورووبەری وەک هەمیشە بەرگرییان لە ناسنامەی نەتەوەیی و ئایینی خۆیان کرد، تاکو دواجار داعش بەزێنرا و سەرجەم ناوچەکانیش ئازاد کران و ئێزدییەکانیش وەک بەشێکی ڕەسەنی گەلی کورد مانەوە.

لە کارەساتی جینۆسایدی ئێزدییەکاندا، هەزاران هاونیشتمانی ئێزدی بوونە قوربانی و سەرنگوم و کۆمەڵکوژ کران و بە هەزاران کەسی تریشیان لە لایەن تیرۆریستانەوە ڕفێنران و تا ئێستاش چارەنووسى هەزاران قوربانییان نادیارە، ئەمە جگە لەوەی نزیکەی (٣٦٠) هەزار لە دانیشتوانە ڕەسەنەکەی ئاوارەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بوون.

خەڵکی ستەم لێکراو و خۆڕاگری شنگال و دەورووبەری..
داعش لەگەڵ هاتنیدا هەموو ئامراز و ڕێگەیەکی دژ بە بەها ئایینی و مرۆڤایەتییەکان گرتەبەر بۆ تێکدانی دیمۆگرافیا و شوناسی نەتەوەیی و ئایینی هەزاران ساڵەی ناوچەکە و تێکدانی پەرستگاکانیان و بە زۆر گۆڕینی ئایین و باوەڕی دێرینیان و کوشتنی بە کۆمەڵ و بە کۆیلە کردنیان و دەستدرێژی هەمەچەشنە، کەدواجار ئەم جۆرە تاوان و ڕەفتارە دزێوانە لە ژێر ڕۆشنایی یاسای نێودەوڵەتاندا دەچێتە خانەی تاوانی دژە مرۆڤایەتی و تاوانی و جینۆساید.

دایکانی جگەر سووتاو و کەسوکاری ڕفێنراوانی ئێزدی..
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا لەماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا بەردەوام بووە لە خزمەتکردنی ئاوارەکان و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان، لە هەمانکاتدا کاری زۆریشى کردووە بە ئامانجی بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی، بۆ ئەو مەبەستەش لێژنەیەکی باڵای حکوومی پێکهێناوە بە ناوی (لێژنەی باڵای به جينۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش دژ بە ئێزدییەکان و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیەکانی تر )، هەروەها بەردەوام لە هەماهەنگیداین لەگەڵ تیمی هەماهەنگی نیشتمانی و بەڕێوەبەرایەتی پاراستن و هەڵدانەوەی گۆرەبەکۆمەڵەکانی عێراق بە مەبەستی کارکردن لەسەر هەڵدانەوەی گۆرەبەکۆمەڵەکانی خوشک و برا ئێزدییەکان و پڕۆسەکەش بەردەوامە.

لەم یادە دا ستایشی دەرکردنی بڕیاری(٢٣٧٩)ی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین لە ٩ /٨ / ٢٠١٧ تایبەت بە پێکهێنانی تیمێکی نێودەوڵەتی بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لە عێراق ناسراو بە (یونیتاد)و داواکاریشین کە پەلە بکرێ لە میکانیزم و ڕێکارەکانى درووستکردنى دادگایەکى تایبەتمەند بۆ بەسزا گەیاندنى ئەنجامدەرانى ئەو جینۆسایدە، هەروەها دەستخۆشی لە بڕیارەکانی هەردوو پەرلەمانی( بەلجیکا و هۆڵەندا)ش دەکەین کەلەم دواییانەدا وەکو دوو وڵاتی ئەورووپی ئەم مەرگەساتەیان بە جینۆساید ناساند سەربارى بڕیارى یەکێک لە دادگاکانى وڵاتى ئەڵمانیا و کارکردنى پەرلەمانى ئەڵمانیاش بۆ هەمان مەبەست، لەگەڵ ئەو ولاتانەش کە پێشتر ئەم مەرگەساتەیان بە جینۆساید ناساندووە، یا خود کاری لەسەر دەکەن. جێگای ئاماژە پێدانە کە پەرلەمانی کوردستانیش بە هەماهەنگی وەزارەتمان رۆژی ٣ی ئابی هەموو ساڵێکی بەڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان ناساندووە ساڵانەش لە لایەن وەزارتمان و بە هەماهەنگى پارێزگاى دهۆک و لایەنە پەیوەندیدارەکان یادى شەهیدان و قوربانیانى ئەم جینۆسایدە دەکرێتەوە.

لەم یادە کارەساتبارەدا وێڕای ئەوەی کە وەک وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئامادەیی خۆمان دەربڕیوە بۆ هەر خزمەتێکی شایستە بە کەسوکاری قوربانیان و کەیسی جینۆسایدی ئێزدییەکان بە گشتی، لە هەمانکاتدا داواکارین کە حکوومەتی عێراقی فیدڕالیش لە چوارچێوەی ئەرکی دەستووری خۆیدا هەستێ بە دیاریکردنی چارەنووسی ونبوان و رزگارکردنی زیاتری ڕفێندراوان و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیان و گەڕانەوەی ئاوارەکان و کەمکردنەوەی مەینەتییەکانیان و هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و جێبەجێکردنى ناوەڕۆکى ڕێکەوتنى شەنگال و ئاوەدانکردنەوەی دەڤەرەکە، کە بەو هەنگاوانەش ئومێد دەکرێت بە شێک لە ئازاری لە بن نەهاتووی ئێزدییەکان سارێژ بکەین و ئارامی و ئۆقرەیی بۆ خۆیان و دەڤەرەکەیان بگەڕێنینەوە، لەگەڵ شایستەبوونى قوربانیان و کەسوکارى شەهیدان و لە ماف و ئیمتیازاتى یاسا بەرکارەکانى عێراقى فیدڕاڵ و هەماهەنگى نێوان هەر دوو حکومەت بۆ درووستکردنى گۆرستانێکى تایبەت و مۆنۆمێنتێکى شایستە بۆ قوربانییانى ئەو جینۆسایدە لە شەنگال.

دروود بۆ گیانی قوربانیانی ئێزدییەکان
سڵاو لە خۆڕاگری خانەوادەی جینۆسایدکراوانی کوردانی ئێزدی

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
٣ / ٨ /٢٠٢٢

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆك بارزانی سەرسالا ئێزدیان پیرۆز کر

Lalish Duhok

كۆمەكا قوتابیێن شنگالێ‌ سوپاسیا”شێخ شامۆ” دكن

Lalish Duhok

ب بەشداریا شێخ شامۆ،دیدارەكا ڤەكری ل دۆر پێكڤەژیانا كوردستانێ‌ ل هەولێرێ‌ ب رێڤەچوو

Lalish Duhok