شبكة لالش الاعلامية

بابە شێخێ ئێزدیان ب هه‌لكه‌فتا هه‌يڤا رەمەزانێ:هیڤيدارین گیانێ مرۆڤایەتی و هاریکاريێ بهێزتر ببت

بابە شێخێ ئێزدیان ب هه‌لكه‌فتا هه‌يڤا رەمەزانێ:هیڤيدارین گیانێ مرۆڤایەتی و هاریکاريێ بهێزتر ببت

رووداو دیجیتاڵ

بابە شێخی ئێزدییان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانانی هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و دەڵێت، “هیوادارین” لەم مانگەدا گیانی مرۆڤایەتی و هاریکاری بەهێزتر بێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 22-03-2023، شێخ عەلی شێخ ئیلیاس، بابە شێخی ئێزدییان پیرۆزبایی مانگی رەمەزانی لە موسڵمانانی هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان کرد و رایگەیاند، “هیوادارین [رەمەزان] مانگی خێر و بەرەکەت و خۆشی بێت و گیانی مرۆڤایەتی و هاریکاری بەهێزتر بکات.”

بابەشێخی ئێزدییان لە پەیامەکەیدا دەشڵێت، “خوای گەورە رۆژوو و، نوێژ و عیبادەتی هەموولایەک قبووڵ بکات.”

دەقی پەیامی بابە شێخی ئێزدییان بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە:

بەبۆنەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو موسڵمانانی جیهان و عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم، هیوادارم مانگی خێر و بەرەکەت و خۆشی بێت و گیانی مرۆڤایەتی و هاریکاری بەهێزتر بکات. خوای گەورە نوێژ و رۆژووی هەموولایەک قبووڵ بکات.

سەماحەتی بابە شێخی ئێزدییان
شێخ عەلی شێخ ئیلیاس
22/3/2023

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بیرەوەریێن گرعزێر و سیبا شێخدرێ‌ و قركرنا گوندێ‌ كۆچۆ ل كەمپا قادیا هاتنە ساخكرن

Lalish Duhok

خێزانێن داعش گرتيێن ئێزدی ل كه‌مپان ڤەدشێرن

Lalish Duhok

مەحما خەلیل: بەردەوامی ب‌ پێنگاڤێن شۆڤینی یێن بەعسی دژی ئێزدیان دئێنە دان

Lalish Duhok