شبكة لالش الاعلامية

زێده‌ترى 700 قوتابيێن شنگال ژلايێ دەزگه‌هێ خێرخوازیێ بارزانی ڤه‌ هاتنه‌ خەڵاتکرن

زێده‌ترى 700 قوتابيێن شنگال ژلايێ دەزگه‌هێ خێرخوازیێ بارزانی ڤه‌ هاتنه‌ خەڵاتکرن

باسنيوز:

ئەمڕۆ یەکشەممە 25/6/2023 زیاتر لە 700 قوتابیی قۆناغی ئامادەیی خەڵکی شنگال لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە خەڵات کران.

شێرۆ سمۆ، بەرپرسی ئۆفیسی شنگالی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”دوای ئەوەی قوتابییانی قۆناغی 12ی ئامادەیی خەڵکی شنگال تاقیکردنەوەکانی خۆیان لە دهۆک تەواو کرد، ئێمە ویستمان سورپرایزێکیان بۆ بکەین بۆ ئەوەی دڵخۆش بن و ئەمڕۆ دەستمان بە خەڵاتکردنی ئەو قوتابییانە کرد.”

بەرپرسی ئۆفیسی شنگالی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گوتیشی: ”ژمارەی ئەو قوتابییانە 750 قوتابی بوون، ئەمڕۆ لە یەکێک لە مۆڵەکانی دهۆک دیاریمان بۆ هەموویان ئامادە کردووە و هەر قوتابییەک بە دڵی خۆی جلوبەرگ بۆ خۆی دەکڕێت و پاشان هەموویان پێکەوە نان دەخۆن.”

گوتیشی: وەکوو بارزانیی نەمر گوتی ”قوتابی سەری ڕمن”، لەبەر ئەوە ئێمە گرنگی بە قوتابییان دەدەین، بەو هیوایەی هەموویان لە تاقیکردنەوەکانیاندا سەرکەوتوو بن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دوو كه‌سێن ئێزدى ل سوریێ هاتنه‌ رزگار كرن

Lalish Duhok

مه‌حما خه‌ليل:ئاڤه‌دانيا شنگالێ پێتڤی ب 10 ملیار دۆلارانە

Lalish Duhok

ل شنگال بنگه‌هێ لالش هاريكارى لسه‌ر قوتابخانان به‌لاڤكرن

Lalish Duhok