جهعفهر سمو: دامەزراندنا بنگەهێ لالش وەرچەرخانهكا مێژوویى بوو
تۆرا لالش:
ئەندامێکی دەستەی بالای بنگەی لالش رایگەیاند، کە بنگەی لالش گەورەترین شوێنی ئێزدیەکانە، لە ١٢ی ٥ی١٩٩٣ دامەزراوە، رۆشنبیرانی ئیزدی هەمیشە دەلێن دامەزراندنی بنگەی لالش وەچەرخانێکی مێژووی بوو، چونکە یەکەمجار بوو سازیەکی بەمشێوەیە بۆ ئێزدیەکان دابمەزرێت.
جعفر سمو ، ئەندامی دەستەی بالای بنگەی لالش، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بنگەی لالش گەورەترین شوێنی ئێزدیەکانە، لە ١٢ی ٥ی١٩٩٣ دوای ئازادی کوردستان ئێزدیەکانیش بەشێکبوون لەو ئازادیە کە ١٠٪ شوێن و جوگرافیەتی ئێزدیەکان ئازادبوون لەوکاتەدا رۆشنبیر و خەمخۆرەکانی ئێزدیەکان لە ژێر سێبەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و پشتیوانی راستەوخۆی سەرۆک بارزانی و چەندین لایەنی سیاسی ئەو بنگەیە بۆ ئیزدیەکان هاتە دامەزراندن، ئیمە رۆشنبیرانی ئیزدی هەمیشە دەلێن دامەزراندنی بنگەی لالش وەچەرخانێکی مێژووی بوو، چونکە یەکەمجار بوو سازیەکی بەمشێوەیە بۆ ئێزدیەکان دابمەزرێت، هەر لە سەرەتای دامەزراندنیشەوە دەستیان بە خەبات و چالاکیەکانی خۆیان کرد، ئەو مێژوویە هەلەیەی کە دوژمنانی کورد لەسەر ئێزدیەکان دەنووسرا ئەو بنگەیە توانی بەشێوەیەکی زانستی مێژووی ئێزدیەکان بنووسێتەوە، بنگەی لالش توانیوەیەتی چەندین دەسکەووت بەدەست بهێنێت، لە سالی ١٩٩٦ یەکەم جاربوو کە ئێزدیەکان توانیان بە شێوەیەکی ئازادانە خوێندنی ئایینی خۆیان بخوێنن و تاوەکو ئێستاش بە ئازادانە ئاینی خۆیان دەخوێنن ئەمەش بە هۆی بنگەی لالش و پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەندامی دەستەی بالای بنگەی لالش گووتی: بنگەی لالش توانیوەیەتی بەشێوەیەکی باش فۆلکلۆر و کەلەپوری ئێزدیەکان کۆبکاتەوەو لە رووی زمانەوانیەوە توانیوەیەتی چەندین گۆڤار و کتێب چاپبکەن، توانیوەیەتی لەبەرامبەر نەیارانی کورد رابوەستێتەوە کە دەیانەوی ئێزدیەکان لە کورد جیا بکەنەوە، بنگەی لالش توانیوەیەتی بە سەدان لاوانی ئێزدی پێبگەینێتن لە سەر بنەمای بروابەخۆبوون، ئەو کەسانەی کە لە ئێزدیەکان توانیوایانە بگەنە بە پلەو پۆستی گەورە قوتابی ئەو قوتابخانە گەورەیە بووینە، بنگەی لالش توانیوەیەتی چەندین کتێب و کۆڤار و رۆژنامەی دەنگی لالش و وێبساتی لالش دابمەزرێنن تاوەکو سالی ٢٠٠٣، دوای ئازادکردنی عێراق کە وای کرد ٩٠٪ کۆمەلگا و جوگرافیای ئێزدیەکان ئەوانەی لە ناو دەکەونە ماددەی ١٤٠ ئازادببن، بنگەی لالش توانی ٨ لقی تر لە شوێنە جیاجیاکان بکاتەوە، هەروەها ٢٧ نووسینگە لە سەرتاسەری ناوچە ئێزدی نشینەکان و لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش نووسینکە بنەکەوە بە پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنی و ڤیستەفال بەرێوەبردن، ئێستاش خاوەنی گەورەترین کتێبخانەیە کە زیاتر لە ٧ هەزار کتێبی هەیە و نزیکەی ٤ هەزار ڤیدیۆی ئەرشیفی کلتووری ئێزدیانی هەیە، ئێسا وەکو گەورەترین بنگە لەسەر ئاستی ئێزدیان دەناسرێت کە زیاتر لە ٧ هەزار ئەندامان هەیە.
جعفر سمو گووتیشی: هەموو کات ئێزدیەکان سەرۆک بارزانی بە مەرجەعی خۆیان دەزانن، چونکە لە سالی ١٩٩١ یەکەم جاربوو لە مێژووی ئێزدیەکاندا سەرکردەیەکی گەورە سەردانی پەرستگای لالش بکاتن کە سەرۆک بارزانی بوو، ساسەتی سەرۆک بارزانی سیاسەکتێکی زۆر راست و درەوست بووە لە بەرامبەر ئێزدیەکان، ئێزدیەکان هەموو کات لەو باوەرەدانە کە ئامانەتی پارتی و سیاسەتی راست و یەکسانی سەرۆک بارزانینە، لە سەردەمی بارزانی نەمرەوە تاوەکو ئێستا پشتیوانیەکی گەورەیان لە ئێزدیەکان کردووە کە زانیویانە توشی زۆر لە دەرد و نەهامەتی و جینۆساید و ئەنفال بووینە، هەموو کاتێکیش خۆیان بە بەشی خەمەکانی ئیمەیان داناوە، دواین جینۆسایدیش لەگەل هاتنی تیرۆرستانی داعش بوو ئەو کاتیش سەرۆک بارزانی بوو کە خەمە گەورەکەی هەلگرت و راستەخۆ سەرپەرشتی لە ئازادکردنی شنگالدا کرد و بەلێنی بە ئێزدیەکاندا نەخۆشی و تالی ئەوان نەهێلێت، ئێستاش لقەکانی بنگەی لالش کاروو چالاکیەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن بە پشتیوانی کانینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی هیچ کومووکری لە چالاکیەکانی ئێمەدا نیە، ئەم پشتیوانیەی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی بۆ بنگەی لالش بەراستی ئێزدیەکان پێویستی بە پشتیوانی ئەوانن، چونکە ئێزدیەکان ئەوان بە خاوەنی خۆیان و سەرۆک و سەروەری خۆیان دەزانن، چونکە باوەریەکی تەواومان پێ هەیە کە سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی هەلگری سیاسەتی بارزانی نەمرن و درێژە پێدەری رێبازەکەی نە، ئێزدیەکان لەو باوەرەدانە کە تەنیا سەرۆک بارزانی ئێش و ئازارەکانیان چارەسەردەکات و ئایندەیەکی گەش چاوەرێی ئێزدیەکان دەکات لە بن سێبەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
هەروەها جعفر سمو ، ئەندامی دەستەی بالای بنگەی لالش ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بۆ بەیانی ١٢ی ٥ لە کشت لقەکانی بنگەی لالش کار و چالاکی ئەنجام دەدرێن بۆ یادی دامەزراندنی بنگەی لالش، لە سەر ئاستی بالای بنگەی لالشیش چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێن بۆ یادکردنەوەی رۆژی دامەزراندنی بنگەی لالش کە ئێوارەکی پر دەبێت لە وشە و سیمینار، جیا لە مەش پێشوازی دەکرێت لە میوانەکان کە بۆ یادی دامەزراندنی بنگەی لالش ئاماددە دەبن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی