شبكة لالش الاعلامية

ئینستاگرام گهۆرينه‌كێ دكت

ئینستاگرام گهۆرينه‌كێ دكت

خەندان

بەرنامەی ئینستاگرام پێدەچێت لە داهاتوویەکی نزیکدا تایبەتمەندییەکی نوێی لە بڵاوکردنەوەی وێنەدا بۆ زیاد بکرێت و هەندێک زانیاری پێشوەخت ئەم پێشبینییە پشتڕاست دەکەنەوە.

بەپێی ماڵپەڕی درۆید لایف، کە بە وردی نوێترین وەشێنی ئینستاگرامیان بۆ ئەندرۆید تاقیکردووەتەوە، بەکارهێنەران هەڵبژاردەی ئەوەیان پێ دەدرێت لە یەک پۆستدا چەند وێنەیەک بڵاو بەکەنەوە.

ئەمە وەکو کۆلاژ و تێکەڵکردنی وێنە نییە، کۆمەڵێک وێنە بە یەکجار بڵاو دەکەیتەوە و هەر یەکە بە جیا فلتەر و جوانکاری بۆ دادەنێیت، ئەو کەسەی پۆستەکەت دەبینێت دەبێت لەسەر وێنەی یەکەم بۆ چەپ و راست سوایپ (خشانی لابەلا) بکات بۆ ئەوەی وێنەکانی دیکە ببینێت، واتە وەکو ئەلبومێک دەردەکەوێت.

لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە بۆ هەندێک لایەنی رێکلام و بازگانی بەردەستخراوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت بەم زوانە هەموو بەکار‌هێنەران لەسەر ئەندرۆید و iOS ئەم نوێکارییەیان بۆ بەردەستبخرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چەوا دێ رێ ل گەرمبوونا موبایلێ خۆ گری؟

Lalish Duhok

كۆمپانيه‌كا چينى رێسا شكاندن.. كاميره‌كا نوو بۆ مۆبايلێن زيره‌ك

Lalish Duhok

ئه‌پل تایبه‌تمه‌ندییه‌كا نوو بۆ IOS زێده‌كر 

Lalish Duhok