شبكة لالش الاعلامية

واتس ئەپ تایبەتمەندییەكا گرنگ زێده‌ دكت

واتس ئەپ تایبەتمەندییەكا گرنگ زێده‌ دكت
باسنيوز:

بەرنامەی واتس ئەپ بۆ پەیوەندیكردن تایبەتمەندییەكی گرنگ زیاد دەكات، بۆ ئەوەی بەكارهێنەران لە هەر كاتێكدا بە ئاسانی گفتوگۆ و وتوێژە كۆن و گرنگەكانیان بدۆزنەوە.

بە هۆی ئەوەی زۆربەی بەكارهێنەرانی واتس ئەپ ڕووبەڕووی زەحمەتی زۆر دەبوونەوە لە كاتی گەڕان بە دوای هەندێك لەو وتوێژانەی پێشتر ئەنجامیان دابوو، بەرنامەكە خزمەتگوزارییەكی نوێی بۆ دابین كردوون.

بە گوێرەی رۆژنامەی (دەیلی مەیڵ)ی بەریتانی، واتس ئەپ لە چەند ڤێرژنەكی نوێدا كە جارێ بۆ ئەزمونكردن داندراون، تایبەتمەندییەكی نوێ و بە سوودی بۆ زیاد كراوە، بەكارهێنەر دەتوانێ وتوێژە گرنگەكان لە سەرەوەی لیستی وتوێژەكاندا جێگیر بكات.

لە ڤێرژنە نوێیەكەی واتس ئەپدا، بۆ ئەوەی وتوێژێكی دیاریكراو لە سەرەوەی لیستی وتوێژەكان جێگیر بكەیت، تەنها پێویست بەوە دەكات پەنجە لەسەر ئەو وتوێژە دابنێی تا دەبووسێكی لە تەنیشت بەدیار دەكەوێ، ئینجا كرتە لەسەر سڕینەوە یاخود ئەرشیفكردنیدا دەكەیت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فەیسبووک دێ خزمەتگوزاریا لایڤ ژبۆ کۆمپیوتەران زێدە کەت

Lalish Duhok

فەیسبووک و ئینستاگرام و واتسئاپ دێ پێكڤه‌ ئێنه‌ گرێدان

Lalish Duhok

“ئه‌گه‌ر ئه‌ڤ لينكێ مه‌سنجه‌رى بۆ ته‌ هات نه‌ڤه‌كه‌”

Lalish Duhok