شبكة لالش الاعلامية

خزمەتكارییەکا نوو بۆ ڤایبەرى هاته‌ زێده‌کرن

خزمەتكارییەکا نوو بۆ ڤایبەرى هاته‌ زێده‌کرن
باسنيوز:

بەرپرسانی کۆمپانیای ڤایبەر، خزمەتگوزارییەکی نوێیان، بۆ پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر) زیاد کرد.

دوێنێ چوارشەممە 28/6/2017، بەرپرسانی کۆمپانیای ڤایبەر، لە ڕێگەی ماڵپەڕە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکانەوە ئاشکرایان کرد، کە خزمەتگوزارییەکی نوێیان بۆ ڤایبەر زیاد کردووە، بەم خزمەتگوزارییەش، بەکارھێنەرانی ڤایبەر دەتوانن لە شوێنی نووسینی نامە بۆ ھاوڕێکانیان، ناوی گۆرانییەک بە تەواوەتی بنووسن، بەمەش بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بەستەر (لینک)ی گۆرانییەکە لە ماڵپەڕی ڤیدیۆیی (یوتیوب)دا دێتە سەر شاشە و دەتوانی بۆ ھاوڕێکەتی بنێری.

بۆ بەدەستھێنانی ئەم خزمەتگوزارییە نوێیەی ڤایبەر، پێویستە پڕۆگرامی ڤایبەر لەنێو مۆبایلەکەتدا نوێ (Update) بکەیتەوە.

پڕۆگرامی ڤایبەر لە ساڵی 2010وە بەرھەم ھاتووە، بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا ئێستا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چی ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندا نوو یا سناپچات دزانن؟

Lalish Duhok

ئاگه‌هداربە ئەڤ ئەپلیكێشنه‌ بێ ئاگه‌هدارى يا ته‌ داتا و سەنتا مۆبایلا ته‌ ددزن!

Lalish Duhok

دل ل جیێ په‌يڤا نهێنی بۆ مۆبایلا ته‌

Lalish Duhok