شبكة لالش الاعلامية

عەممار كوڤی بۆ (رووداو): دوو ئەلبووما ب كوردی و ئەرەبی دێ به‌لاڤ كه‌م

عەممار كوڤی بۆ (رووداو): دوو ئەلبووما ب كوردی و ئەرەبی دێ به‌لاڤ كه‌م  
رووداو- هەولێر

عەممار كوڤی، ئەستێرە و گۆرانیبێژی گەنجی كورد و بەشداربووی وەرزی سێیەمی پرۆگرامی عەرەب ئایدڵ، هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە باس لە پەیوەندیی خۆشەویستی لە نێوان ئەو و ئەستێرە و نمایشكاری عێراقی تارا فارس دەكەن، كۆفی دەڵێت “من خۆشەویستی خۆمم هەیە و لەم نزیكانە زەماوەند دەكەین”.

عەممار لەم هەڤپەیڤینەدا لەگەڵ (رووداو) باسی كارە هونەرییەكانی دەكات و دەڵێت “كار لە دوو ئەلبوومی گۆرانیدا دەكەم كە یەكێكیان عەرەبیە و ئەویدیكەیان كوردییە، ئەلبوومە كوردییەكە بەر لە ئەلبوومە عەرەبییەكە بڵاودەكەمەوە”.

رووداو: ئێستا لە كوێ‌ دەژیت، خەڵك دەپرسن ئێستا عەممار لە كوردستانە، لە عەممانە، لە بەیروتە، لە كوێیە؟

عەممار كوڤی: ئێستا لە هەولێر دادەنیشم، بەڵام زۆر سەفەر دەكەم بۆ دوبەی و بەیروت. شوێنی نیشتەجێبوونی كۆتاییم نییە، بە گوێرەی كارەكەم هەر ماوەیەك لە شوێنێكم.

رووداو: تۆ بەشداریت لە بەرنامەی عەرەب ئایدڵ كرد و دەرگای بەختت كرایەوە، ناوبانگێكی زۆرت لە وڵاتانی عەرەبی و كوردستانیش پەیدا كرد، ئێستا پەیوەندیت لەگەڵ ئەندامانی لێژنە و لەگەڵ ئەستێرەكانی ئەو بەرنامەیە ماوە؟ بۆ نموونە نانسی عەجرەم و حەسەن شافیعی؟

عەممار كوڤی: هەتا ماوەیەك لەمەوبەر پەیوەندیم لەگەڵ حەسەن شافیعی هەبوو. لە میسر بینیم. لەوێ‌ زۆر قسەمان كرد. بەڵام لەگەڵ ئەستێرەكانی بەرنامەكە بوار نەبووە پەیوەندیمان هەبێ‌، چونكە هەر یەكەمان بە ئیشی خۆی مەشغوڵە.

رووداو: هەوادارانت دەڵێن عەمار كوڤی لە دوای بەرنامەی عەرەب ئایدڵ بەرهەمی زۆر كەمی بڵاوكردووەتەوە، پرۆژە و كارەكانی تۆ ئێستا چین؟

عەممار كوڤی: تاوەكو ئێستا 3-4 سترانم بڵاوكردووەتەوە. من ئێستا دوو كار دەكەم، بەڕاستی مرۆڤ كاتێك دوو كار بكات بە كوردی و عەرەبی، زۆر زەحمەتە. هەڵبژاردنی گۆرانی كەمێك زەحمەتە. بەنیازم دوو ئەلبوومی گۆرانی بەرهەم بهێنم، زۆریان نەماوە تەواو ببن. یەكێك بە كوردی و ئەوی دیكەشیان بە عەرەبییە.

رووداو: هەوادارانت گلەیی ئەوەت لێدەكەن بۆچی تاوەكو ئێستا گۆرانی بە كوردی نەگوتووە؟

عەممار كوڤی: 2-3 سترانم بە كوردی بڵاوكردوونەتەوە، بەڵام كلیپم نەكردوون. كاتێك تۆ شتێك هەڵدەبژێری بۆ كلیپ دەبێت شتێكی تازە بكەی. تۆ پێویستت بەوەیە دەرهێنەر هەڵبژێری، شوێنی كلیپ هەڵبژێری. ئێستا من سەرقاڵی ئەلبوومەكانم، دوای تەواوبوونی ئەلبوومەكان، كلیپێكی كوردی دروست دەكەم.

رووداو: لە دوو ئەلبوومەكە كامەیان پێشتر بڵاودەكەیەوە؟

عەممار كوڤی: یەكەمجار كوردییەكە بڵاودەكەمەوە. نزیكەی 7 – 8 گۆرانی دەبێت. گۆرانییەكانیش بە شێوەزاری كرمانجی و سۆرانین.

رووداو: گلەیی ئەوەشت لەسەرە كە زۆرتر لە وڵاتە عەرەبییەكان كۆنسێرت دەكەی، لە كوردستان كەمتر كۆنسێرتت هەیە؟

عەممار كوڤی: بە پێچەوانەوە پتر لە كوردستان كۆنسێرتم هەیە، بە تایبەتی لە هەولێر زۆر ئاهەنگم كردووە. مەبەستی من لە كۆنسێرتكردن لە وڵاتانی عەرەبی ئەوەیە كە گۆرانی كوردییان پێ بناسێنین. خەڵك بە هەڵە تێدەگەن. من كە دەچم لە وڵاتانی عەرەبی كۆنسێرت دەكەم، ئەوان پتر حەز لە سترانی كوردی دەكەن. ئێمە بەشداریمان لە میهرەجانی فەلەستین كرد، سەرم سوڕما كە جەماوەر هەموو دەیانگوت گۆرانی كەڤۆكێ‌ بڵێ‌.

رووداو: تۆ بەشداریت لە كۆراڵی پێشمەرگە كرد، بەنیازیت كاری دیكە بۆ پێشمەرگە بكەی، بە تایبەتی بە عەرەبی؟

عەممار كوڤی: بەنیازم كاری دیكە بۆ پێشمەرگە بكەم، بۆ گۆرانییە كوردییەكە هۆنراوەم پەیدا كردووە، بەڵام بۆ عەرەبییەكە خەریكین چۆن بیكەین.

رووداو: دوایین كلیپی گۆرانیت لە ماوەی رابردوو بڵاوكرایەوە. لەو كلیپەدا نمایشكاری بەناوبانگی عێراقی تارا فارس دەركەوت. بەشێك لە هەوادارانت دەڵێن پەیوەندیت لەگەڵ تارا هەیە. تەنانەت هەندێكیان دەڵێن بە نهێنی چووەتە نێو ژیانی هاوژینییەوە. ئەوە راستە؟

عەممار كوڤی: نەخێر شتی وا نییە. مەسەلەی بەشداریی تارا فارس لە كلیپەكە، ئەوە دەرهێنەر هەڵیبژاردبوو، بەڵام من هیچ پەیوەندییەكم لەگەڵی نییە. بۆ مەسەلەی هاوسەرگیریش زۆرجار پرسیارم لێكراوە كە ئایا خۆشەویستت هەیە؟ گوتوومە بەڵێ‌ هەمە، مرۆڤ ئەگەر خۆشەویستی نەبێ‌ چۆن دەتوانێ‌ سترانی رۆمانسی بڵێت. بە دڵنیاییەوە خۆشەویستم هەیە و لە ئایندەیەكی نزیكدا زەماوەند دەكەین.

رووداو: كەواتە گۆرانییەكانت بۆ خۆشەویستەكەتە.

عەممار كوڤی: بەڵێ‌.

رووداو: ئەو ئەزموونەی لە عەرەب ئایدڵ وەرتگرت، چۆن بەكارتهێنا.

عەممار كوڤی: بەدڵنیاییەوە سوودی زۆرم لێ بینی، ئەوەی لە دڵمدا هەبوو لەو بەرنامەیە بە گوێگری عەرەبیم گەیاند، بۆم دەركەوت كە خەڵێكی زۆری عەرەب هەن حەز دەكەن گوێ‌ لە گۆرانیی كوردی بگرن. بۆم دەركەوتووە كە عەرەب لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە زۆر گوێ‌ لە گۆرانیی كوردی دەگرن و زۆریش حەزی پێ‌ دەكەن.

رووداو: كاریگەریی كازم ساهیر بە روونی بەسەر دەنگی عەممار كوڤییەوە دیارە، پەیوەندیت لەگەڵ كازم ساهیردا هەیە؟

عەممار كوڤی: كاتێك چووم بۆ سالزبۆرگ لە نەمسا لەگەڵ كازم ساهیر دانیشتم و قسەمان كرد، ئەو پێیگوتم سترانی “مدرسە الحب”ت زۆر جوان گوتەوە. كازم ساهیر پێیگوتم حەز دەكەم جارێكی دیكە لە دوبەی بە یەكەوە دابنیشین و قسە لەسەر كاری هونەری بكەین.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەلاتیەكی قەزا شێخان كەلوپەلێن هۆنەری و فلكلۆری ل مالا خۆ دا پاراستینە

Lalish Duhok

ئەكتەرەكا كچ دەربرینێ‌ ژ نەخۆشیێن كچێن ئێزیدی د درێژاهیا دیرۆكێ‌ دا دكت

Lalish Duhok

هەلبەستڤانەك:مەترسیا ژناڤچۆنا هۆنەرێ‌ شنگالێ‌ هەیە

Lalish Duhok