شبكة لالش الاعلامية

 لە رۆژی جیهانی ئاشتیدا، گەلەری شانەدەر پێشانگەیەکی هاوبەشی وێنەکێشان بۆ شێوەکاره‌ لاوه‌كانی کورد، رێکخستووە.

باسنيوز :

هاوکار رسکن، رێکخەر و بەڕێوەبەری ئەم پێشانگەیە تایبەت بە  (باسکورد) گوتی: “لەم پێشانگە هاوبەشەدا، شەش هونەرمەندی وێنەکێشی لاو، لە شارە جیاوازەکانی کوردستان بەشدارییان کردووە، بۆیە ناوی پیشانگه‌کەمان کردووە بە پێشانگه‌ی لاوانی کورد”. 

هاوکار رسکن، زیاتر گوتی: “بەشداربوان لەم پێشانگەیە بە زیاتر لە 250 بەرهەمی هونەری وێنەکێشان بەشدارییان کردووە، کە تابلۆکان زیاتر باس لە  بواری کولتووری و مێژوویی و شوێنەواری و سروشتی کوردستان دەکەن”.

ئەم پێشانگەیە کە بە گوتەی ڕێکخەرانی، خەڵک و هونەرمەندان پێشوازیی زۆر باشیان لێ کردووە و سەردانیکەری باشی هەبووە، لە رۆژانی 21 تا 30ی مانگ لە سەنتەری کولتووریی قەڵای هەولێر بەردەوام دەبێت و چوونەژوورەوە بێبەرانبەرە.

س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كچەكا شنگالێ‌ تووشبوویا نەخۆشیا پیست بەلەكیێ‌ بەرەف كارێ‌ مودێلیێ‌

Lalish Duhok

دهەلبەستێن خۆ دا پەیامەكێ‌ ئاراستەی جڤاكێ‌ ئێزدی دكت

Lalish Duhok

دیاریەك بۆ جەژنا سەرێ‌ سالا ئێزدیان هەیە

Lalish Duhok