شبكة لالش الاعلامية

پيڤه‌له‌رزه‌كێ ل ئیستەنبولێ دا

پيڤه‌له‌رزه‌كێ ل ئیستەنبولێ دا225473Image1

رووداو – ئیسته‌نبوڵ

كاژێر 08:40 خوله‌كی سەرلەبەیانی رۆژی شه‌ممه‌ 25-06-2016 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك لە شاری ئیسته‌نبوڵ روویدا و له‌ ناوچه‌ی مه‌ڕمه‌ڕه‌ هه‌ستی پێكراوه،‌ تیمه‌كانی فریاگوزاری و ئاگركوژێنه‌وه‌و ئه‌مبوڵانسه‌كان بڵاوه‌یان كردو باری نائاسایی راگه‌یێندرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌گوڕی 4.4 پله‌ی رێخته‌ر بووه‌و سه‌رچاوه‌كه‌شی له‌ ناوچه‌ی یاڵۆڤا سه‌ریهه‌ڵداوه‌و تاوەکو ئێستا نازانرێت زیانی گیانی و ماددی چه‌نده‌.

شاری ئیسته‌نبوڵ له‌سه‌ر هێڵی بۆشاییه‌كانی “فای”یـه‌ و هه‌ر جۆره‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك كاریگه‌ری خۆی دروست ده‌كات و مه‌ترسی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

رۆژی 17-08-1999 ئیسته‌نبوڵ به‌بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌گوڕی 7.8 پله‌ی رێخته‌ر هه‌ژی و بووه‌ هۆی كوژرانی 17 هه‌زار و 480 كه‌س، برینداربوونی 23 هه‌زار و 781 كه‌س، په‌ككه‌وته‌ بوونی 505 كه‌س و 11 ملیار دۆلار زیانی دارایی به‌م شاره‌ گه‌یاند.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ده‌سته‌يا وه‌به‌رهێنانێ: به‌رهه‌ڤى بۆ ئاڤاكرنا 20 هزار يه‌كه‌يێن ئاكنجيبوونێ بۆ هه‌ژاران دهێنه‌ كرن

Lalish Duhok

هه‌يڤا داهاتى بڕیار لسه‌ر ده‌ستپێكرنا پڕۆژێ ھێلا شه‌مه‌نده‌فرێ دێ ئێته‌ دان  

Lalish Duhok

مووسل.. سەرپەرشتێ نیشانگرێن داعشێ ھات کوشتن

Lalish Duhok