شبكة لالش الاعلامية

بارزانی پشته‌ڤانيا خۆ بۆ داخوازيێن پێشمەرگێن دێرين راگه‌هاند

بارزانی پشته‌ڤانيا خۆ بۆ داخوازيێن پێشمەرگێن دێرين راگه‌هاند sarokiharemupeshmarga

K24 – ھەولێر

مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ داخوازی پێشمەرگە دێرینەكان راگەیاند.

ئەمڕۆ لە سەلاحەدین مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندی هاوبەشی دەزگای باڵای ئەیلوول و كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان كۆبووەوە كە لە بەرپرس و ئەندامانی هەر دوو دەزگاكە پێكھاتبوون.

لە كۆبوونەوەكەدا بەرپرس و ئەندامانی دەزگای باڵای ئەیلوول و كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان باسیان لە كێشە و گرفتەكان و باری خەراپی ژیانی پێشمەرگە دێرینەكان كرد و داوایان كرد سەرۆك بارزانی خەمیان لێ بخوات و حسابێكی تایبەت و دادپەروەرانە بۆ خەبات و ماندووبوونی پێشمەرگە دێرینەكان بكرێت و باری گوزەرانیان باشتر بكرێت.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا بە مەبەستی ڕێكخستنی مووچە و داواكارییەكانیان باس لە پێكهاتنی لیژنەیەكی تایبەت بۆ بەدواداچوون و جێبەجێكردنی بڕیارەكان كرا.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا شاندی هاوبەشی دەزگای باڵای ئەیلوول و كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان پاڵپشتیی خۆیان بۆ دەستپێشخەرییەكەی بارزانی و چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی و ئاساییكردنەوەی بارودۆخی سیاسیی هەرێم ڕاگەیاند.

لە بەرانبەردا سەرۆكی ھەرێمی كوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ خەبات و ماندووبوون و قوربانیدانی پێشمەرگە دێرینەكان دەربڕی و پشتیوانیی خۆیشی بۆ داواكاری و مافەكانیان ڕاگەیاند. هەروەها باسی لە بارودۆخی سیاسیی هەرێم و چارەكردنی قەیرانی سیاسی و هەروەها ئاییندەی كوردستان وپەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراقدا كرد و ڕۆشناییشی خستە هەنگاوەكان بۆ سەربەخۆیی و پیادەكردنی مافی دیاریكردنی چارەنووسی گەلی كوردستان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌مریكا پشته‌ڤانیا خوه‌ بۆ مه‌رجێن كوردان یێن پشكدارییا حكومه‌تا ئیراقێ راگه‌هاند

Lalish Duhok

کۆمپانیێن فرۆکەڤانيێ: سەدان بریندار چاڤەرێى سەفەرن

Lalish Duhok

خانه‌نشینكرنا په‌رله‌مانتاران دێ ئێته‌ هه‌لوه‌شاندن 

Lalish Duhok