شبكة لالش الاعلامية

دزەیی: ده‌مێ سه‌ره‌دانا شاندێ حكوومه‌تا هه‌رێمێ بۆ بەغدا نه‌هاتيه‌ دياركرن

دزەیی: ده‌مێ سه‌ره‌دانا شاندێ حكوومه‌تا هه‌رێمێ بۆ بەغدا نه‌هاتيه‌ دياركرن 

هەولێر-KDP.info-ImageThumb

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێ، باس له‌وه‌كراوه‌ شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات، بەڵام تا ئێستا هیچ كاتێك و بەرنامەیەك بۆ ئەم سەردانە دیاری نەكراوە.

(سەفین دزەیی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “باس له‌وه‌كراوه‌ شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات، بەڵام تا ئێستا هیچ كاتێك و بەرنامەیەك بۆ ئەم سەردانە دیاری نەكراوە”.

(دزەیی) گوتیشی:”زۆر كێشە لە نێوان هەردوولادا هەن كە كێشەكانیش هیی رۆژێك و دوو و رۆژ نین، بەڵام ئەوەی ئەولەوییەتی هەیە، هەماهەنگیی نێوان هەردوو لایە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش كە ئەمەیش لە سەرووی هەموویانەوەیە، لە رووی ئەمنییشەوە تا رادەیەك هەماهەنگی لە نێوان بەغدا و هەلێردا هەیە”.

په‌یوه‌ست به‌ ئازادكردنی مووسڵ و بەشداریكردنی پێشمەرگەش (دزەیی) گوتی: “پێشتر كۆبوونەوە لە نێوان هەردوولادا هەبووە، بەڵام بڕیارە بەم زووانە لە سەر ئاستی باڵا كوبوونەوەیەكی فراوان بكرێت بۆ گفتگوكردن دەربارەی پرۆژەی هاوبەش و هاوكاریكردن سەبارەت بە ئازادكردنی مووسڵ”.

گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ده‌شڵێت، سەرۆكی هەرێم بە ئاشكرا بە بەغدای گوتووە پێشمەرگە دەتوانێ هاوكار بێ بۆ ڕزگاركردنی مووسڵ بەپێی رێككەوتنەكه‌ی نێوان هەولێر و وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا، بەڵام پێویستە پێشوەختە دانوستانێكی جیددی بۆ داڕشتنی پلانێكی هاوبەش هەبێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌قاناسى لسەر هاتنا پێله‌كا دى يا بارانێ رۆنكرنه‌كێ دده‌ت 

Lalish Duhok

شێلادزێ.. کەسه‌ك د بۆمبەبارانا تورکیا دا شەھیدبوو

Lalish Duhok

سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ ب هه‌لكه‌فتا هاتنا سالا نوو يا زایینى په‌یامه‌ك به‌لاڤكر 

Lalish Duhok