شبكة لالش الاعلامية

مەکگۆرگ: هاتين پلانا کۆنترۆلکرنا مووسلێ به‌حس بکەین

مەکگۆرگ: هاتين پلانا کۆنترۆلکرنا مووسلێ به‌حس بکەین

رووداو- هەولێر245990image1

برێت مەکگۆرگ، نوێنەری تایبەتی ئۆباما لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش لە تویتێکدا رایگەیاندووە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی پلانی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هاتوونەتە بەغدا.

بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کە وێنەیەکی بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) نێردراوە، سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دوو رۆژ بەردەوام دەبێت. هەریەک لە برێت مەکگۆرگ، نوێنەری تایبەتی ئۆباما لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش و جۆزێف بینگتۆن یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی دوور، یاوەری سەردانەکەن.

بڕیارە رۆژی چوارشەممە 14-9-2016، ئەنتۆنی بلینکن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیکە لەسەر ئاستی عێراق و پارێزگاکان کۆببێتەوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێک، بە تایبەتی رەوشی ئەمنی، ئابووری، هەوڵە هاوبەشەکان بۆ لە نێوبردنی داعش و پلانی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ.

هاوکات دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت لەگەڵ گەورە بەرپرسانی سەربازی ئەمریکی لەبارەی پاڵپشتیکردن و هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق.

بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی پێنجشەممە 15-9-2016 بلینکن، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک گەورە بەرپرسی دیکەی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەنتۆنی بلینکن لە ئەمریکا 7-5-2015

سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکەش، لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: “گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی هەوڵەکان بۆ شکستپێهێنان و لەنێوبردنی داعش، هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە، وەڵامدانەوەی بەپەلە بۆ تەنگژەی مرۆیی و هاوکاریکردنی ئاوارەکانی عێراق”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆك بارزانی ڤه‌گەریا كوردستانێ

Lalish Duhok

پارتی: ته‌قه‌كرن ل باره‌گه‌هێن مه‌ بوویه‌ دیارده‌

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانى: ئه‌م دێ د بزاڤێن خۆ دا به‌رده‌وام بين تا كو روفاتێن هه‌مى ئه‌نفالكريان ڤه‌دگه‌ڕینین

Lalish Duhok