ئۆپه‌راسیۆنا مه‌رتالا فورات به‌ره‌ف باب ب رێكه‌فت و ئارمانجا وێ ئاشكه‌را بوو
خه‌ندان
ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كه سوپای سوریای ئازاد به هاوكاری سوپای توركیا ئه‌نجامیده‌دات له سێ قۆڵه‌وه به‌ره‌و شاری باب له‌باكوری حه‌له‌ب به‌ڕێكه‌وت، ئامانجه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه 48 كیلۆمه‌تر به قوڵایی ناو خاكی سوریا‌و 95 كیلۆمه‌تر به درێژایی سنوری توركیا كۆنتڕۆڵ بكرێت.
به‌پێی رۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌ق-نزیك له حكومه‌تی توركیا- هێزه‌كانی سوپای ئازاد به هاوكاری سوپای توركیا له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات له سێ قۆڵه‌وه به‌ره‌و شاری باب پێشڕه‌وییان ده‌ستپێكردو به‌شێك له‌چه‌كدارانی داعش له‌و شاره له ئێستاوه به‌ره‌و شاری رققه پاشه‌كشه ده‌كه‌ن.
به‌پێی رۆژنامه‌كه به كۆنتڕۆڵكردنی شاری باب 48 كیلۆمه‌تر به قوڵایی ناو خاكی سوریا‌و 95 كیلۆمه‌تر به درێژایی سنوری توركیا كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت كه ده‌كاته 5 هه‌زار كیلۆمه‌تر دوجا، ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته‌وه ژێرده‌ستی سوپای سوریای ئازاد له‌نێوان عه‌زاز و جه‌رابلوس، به‌وشێوه‌یه ناوچه‌یه‌كی ئه‌منیی دژه فڕین دروستده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌ره‌و رۆژئاواش تا ناوچه‌ی مارعو به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات تا مه‌نبه‌ج دهڕواتو ده‌بێت یه‌په‌گه له‌مه‌نبه‌ج بكشێته‌وه‌و بخرێته ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای سوریای ئازاد.
ئامانجی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات.. لە یەنی شەفەقەوە وەرگیراوە
به‌پێی یه‌نی شه‌فه‌ق ئهمریكاو په‌یه‌ده پێشتر له‌سه‌رئه‌وه رێككه‌وتوون كه ڕارهوێك له مه‌نبه‌ج تا ناوچه‌ی ته‌ل رهفعهتو كانتۆنی عه‌فرین دروستبكرێت‌و به‌وشێوه‌یه بتوانرێت كانتۆنی كۆبانی‌و مه‌نبه‌ج له‌رێگای باب–ه‌وه به كانتۆنی عه‌فرینه‌وه ببه‌سترێت، له‌به‌رامبه‌ردا توركیا له‌گه‌ڵ سوپای ئازاد ناوچه‌ی جه‌رابلوس تا عه‌زاز كۆنتڕۆڵ بكات، به‌ڵام توركیا به‌وه رازی نابێت.
به‌رپرسێكی سوپای سوریای ئازاد ده‌ڵێت ئامانجی به‌شداریكردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات رێگریكردنه له ئۆپه‌راسیۆنی باب، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه ئامانجی ئه‌مریكا له‌رێگای هێزه‌كانی سوریا دیموكرات-یه‌په‌گه هێزی سه‌ره‌كییه‌تی- ئه‌وه‌یه لهمهنبهجهوه به‌ره‌و باب پێشڕه‌وی بكهنو له‌وێوه تا ته‌ل رهفعهتو بگه‌نه عه‌فرین، ئه‌مریكاش سه‌رپه‌رشتی ئه‌م پلانه ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی سوپای سوریای ئازاد كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، باسیله‌وه‌شكردووه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكا كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای ئازاده‌وه له‌باشوری چۆبانبه‌ی(راعی) ده‌ركران، هه‌ردوێنێ دوای نیوه‌ڕۆ جارێكی‌تر 25 سه‌ربازی ئه‌مریكی به 6 ئۆتومبێل چوونه‌ته‌وه چۆبانبهیو له‌گه‌ڵ گروپه‌كانی سوپای ئازاد كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه.
دوای كۆبونه‌وه‌كه به ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بهشداریدهكات له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا سێ گروپی چه‌كداری له‌ناو سوپای ئازاد(ئه‌حرار ئه‌لشه‌رقیه، كه‌تیبه‌ی پێنج‌و سقور ئه‌لشام) له قه‌ڵغانی فورات كشاونه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌وبه‌رپرسه گروپه چه‌كداره‌كانی سوپای ئازاد بۆئه‌وه‌ی هاوكاری سه‌ربازی ئه‌مریكایان له ده‌ست نهچێتو به گروپی توندڕه‌و نه‌ناسرێن له به‌رامبه‌ر به‌شداربوونی ئه‌مریكا بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردوه، به‌ڵام سوپاسگوزاری به‌شداریكردنه‌كه نین له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیانوایه له‌به‌رژه‌وه‌ندی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه‌دا ده‌بێت.
به‌پێی زانیاریه‌كانی یه‌نی شه‌فه‌ق، ئه‌مریكا 200 سه‌ربازی تر ده‌نێرێته ناوچه‌ی چۆبابنهی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
