شبكة لالش الاعلامية

گوتەبێژێ هۆزێن عەرەبان: به‌شداریكرنا پەكەكێ و حەشدا شەعبی ل شەرێ مووسل دا رەت دكەین

گوتەبێژێ هۆزێن عەرەبان: به‌شداریكرنا پەكەكێ و حەشدا شەعبی ل شەرێ مووسل دا رەت دكەین

مووسڵ-KDP.info-imagethumb

گوتەبێژی فەرمیی هۆزە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا ڕایدەگەیێنێت، بەشداریكردنی هێزی پەكەكە و حەشدی شەعبی لە پرۆسەی ئازادكردنی شاری مووسڵ، بە هەموو شێوەیەك ڕەت دەكەنەوە و، (مالیكی)ـیش بە هەوڵی دروستكردنی بەربەست لە بەردەم پرۆسەی ئازادكرنی شاری مووسڵ تۆمەتبار دەكات.

(مەزاحم ئەحمەد ئەلحوێت)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، “بەشداریكردنی هێزی پەكەكە لە پرۆسەی ئازادكردنی شاری مووسڵدا، بە هەموو شێوەیەك ڕەت دەكەینەوە، لەبەر ئەوەی رێكخراوێكی نایاسایین و متمانەیان پێ ناكەین، لای ئێمەیش وەكو داعشی دووەم دەبن ئەگەر بەشداری بكەن لەو پرۆسەیەدا، هەروەها بوونی پەكەكە لە چیای قەندیل و شنگال وەكو هۆزە عەرەبەكانی شاری مووسڵ ڕەت دەكەینەوە كە زۆربەی ئەوانەی پەیوەندییان بەوانەوە كردووە، لە و عەرەبانەن كە گەورەبەرپرس بوونە لەناو داعشدا”.

لەبارەی بەشداری حەشدی شەعبییشەوە، (ئەلحوێت) دەڵێ: “ئێمە بەشداریی حەشدی شەعبییش ڕەت دەكەینەوە لە پرۆسەی ئازادكردنی شاری مووسڵدا كە (مالیكی) هەوڵی بۆ دەدات و رۆڵی گەورەی هەیە لە پرۆسەی ئازادكردنی مووسڵ و هەوڵی دروستكردنی بەربەست دەدات لە بەردەم پرۆسەكەدا، كە دیارە لەلایەن ئێرانەوە هاوكاری دەكرێت، هەروەها بەشدارییان لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوایشەوە ڕەت كراوەتەوە، چونكە (مالیكی) خۆی ڕابردوویەكی كۆنی هەیە لە پرۆسەی كەوتنی مووسڵ بە دەستی تیرۆریستانی داعش”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچیرڤان بارزانی دگه‌ل كوردێن رۆسیا كۆمبوو

Lalish Duhok

روونكرنه‌ك ژ وه‌زاره‌تا دارایی و ئابووری يا حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ

Lalish Duhok

هیڤیدار ئه‌حمه‌د: 984 كه‌س كربوونه‌ شه‌هید كو دبنیاتدا شه‌هید نه‌بووینه‌

Lalish Duhok