شبكة لالش الاعلامية

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی هەشت تیرۆریستی داعشی لە کەرکووک راگەیاند

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی هەشت تیرۆریستی داعشی لە کەرکووک راگەیاند

imagethumb

هەولێر-KDP.info-  ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی هەشت تیرۆریستی لە کەرکووک راگەیاند کە بەشداری کردە تیرۆریستییەکەی سەر شاری کەرکووکیان لە رۆژی هەینی رابردوو کردووە.

دوای ئەوەی لە بەرەبەیانی رۆژی هەینی ٢١/١٠/٢٠١٦ لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە هێرش کرایە سەر چەندین گەڕەکی باشووری شاری كه‌ركووك و قەزای دبس، هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە بە پاڵپشتی جەماوەر، توانیان ئازایانە رەوشەکە کۆنترۆڵ بکەن و شکست بەو نیازەی داعش بێنن کە، بتوانن بۆ ماوەیەکی زۆر خۆیان لە چەند گەڕەکێکی كه‌ركووكدا حەشار بدەن و بە دروستکردنی پشێوی گوایە گوشار لە سەر مووسڵ کەم دەکەنەوە.

لە پەرچەکرداری هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە و خۆبەخشانی شاری كه‌ركووكدا، توانرا زۆربەی تیرۆریستان لە ناوەوە و دەرەوەی شار لەناو ببردرێن. هەروەها لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هێزەکانی ئاسایشی كه‌ركووك و ئاسایشی هەولێر، لە ناو شاری كه‌ركووكدا توانرا چەند تیرۆریستی بەشداربووی ئەم کردارە تیرۆریستیە دەستگیر بکرێن بە ناوەکانی:
1. ئەکرەم تاها عیدان ئەحمەد دلێمی، ناسراو بە ئەبو مستەفا، ئەمیری ئەمنیی کەرتی كه‌ركووكی داعش، بەشداربووی کردەوە تیرۆریستیەکە.
2. عەبدولرەحمان فازل عەبولرەحمان ئەلعززی، ناسراو بە ئەبو محەمەد بەرپرسی ئیداری و مالیی داعش لە ناو كه‌ركووك، بەشداربووی کردەوە تیرۆریستیەکە.
3. عەبدولعەزیز مەحمود عیدان دلێمی، ناسراو بە عەزاوی، بەشداربووی کردەوە تیرۆریستیەکە و کاری چاودێری پێشوەختەی ئامانجەکان.
4. عەبدولرەحیم ئەحمەد عەبدوللا یاسین، ناسراو بە ئەبو عەلی، هاوکاری ئیداریی تیرۆریستان بەر لە هاتنیان بۆ ناو شار و دواتر بەشداریی کردەوەکە.
5. لەیس فەلاح نعمە ئەحمەد جەبوری، ناسراو بە ئەبو غەسان، بەشداربووی کردەوە تیرۆریستیەکە و ئەندام لە کەتیبەی ئینغماسی.
6. عەبدولرەحمان فازل عەباس محەمەد عوبێدی، ناسراو بە ئەبو یەحیا، گواستنەوەی خۆکوژەکان بۆ دبس.
7. عەلی حوسێن حەمەد ئیبراهیم جەبوری، ناسراو بە ئەبو موحەمەد، داڵدەدانی تیرۆریستان و گواستنەوەیان.
8. موهەنەد ئیبراهیم عەلی دلێمی، ناسراو بە ئەبوو لەیس، بەشداربووی کردەوە تیرۆریستیەکە و گواستنەوەی تیرۆریستان بە قەلاب بۆ نزیک كه‌ركووك.

ئێستا لێکۆلینەوە لەم کەسانە بەردەوامە و بە پێی ئەنجامە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە، سەرپەرشت و پلاندانەری ئەم کردەوە تیرۆریستیە کەسێکە بە ناوی(مازن نەزهان ئەحمەد عەبدوللا ئەلعوبێدی ئەلریاشی) کە ناسراوە بە (ئەبو ئیسلام ئەنساری) ناوبراویش بە برینداری لە گەرەکی یەکی حوزەیران لە لایەن هاوولاتیانەوە دەستگیر کراوە و دراوەتە دەست لایەنە ئەمنیەکانی كه‌ركووك.

ئەم تیرۆریستانە توانیویانە لە بۆشاییەکی نێوان داقوق و بەشیر سوود وەرگرن و دەستە دەستە چەکدارەکانیان لە حەوێجەوە بهێننە نزیک شەریکەی تارق لە باشووری كه‌ركووك و دواتر تیرۆریستان کە ژمارەیان لە سەرووی سەد چەکدار بووە بە چوار بارهەلگری کیا  و قەلابێک گواستراونەتەوە بۆ كه‌ركووك و بە سەر ئەو شوێنانە دابەشکراون کە کرانە ئامانجی هێرشە تیرۆریستیەکەیان. لێکۆلینەوە لەم کەسانە بەردەوامە و لە ماوەیەکی نزیکدا هاوولاتیانی خۆراگری كه‌ركووك و کوردستان لە ئەنجامەکان ئاگادار دەکەینەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
٢٣/١٠/٢٠١٦
 

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دکابینەيا نه‌هێ دا بتر پرۆژەيێن خزمەتگۆزاری و وەبەرهێنان و چاندنێ ل هەولێرێ هاتينه‌ ئەنجام دان 

Lalish Duhok

بارزانی و بالیۆزێ بریتانیا ل عێراقێ گشتپرسيا كوردستانێ گۆتوبێژكرن

Lalish Duhok

ئه‌لمانیا سه‌باره‌ت ب رۆژئاڤايێ كوردستانێ هۆشداريێ دده‌ته‌ توركیا

Lalish Duhok