شبكة لالش الاعلامية

پێدانا كارەبا نشتيمانى بۆ 16 ده‌مژمێران دێ كێم بت

پێدانا كارەبا نشتيمانى بۆ 16 ده‌مژمێران دێ كێم بت

رووداو – هەولێر260033image1

بەهۆی بەرزبوونەوەی خواستی هاووڵاتیان لەسەر کارەبا، کاژێرەکانی پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە، بەجۆرێک لە نیوەی مانگی 11 دەگاتە 16 کاژێر لە رۆژێکدا.

بەراورد بەسەرەتای ئەم مانگە، پێدانی كارەبای نیشتمانی نزیكەی 5 كاژێر كەم دەكات، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستانیش دەڵێ: بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا هۆكارەكەیەتی.

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو) راگەیاند “وەكو پێشبینیمان دەكرد لەناوەڕاستی مانگی 11ـوە خواست لەسەر كارەبا زیادی کرد، ئەوەش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی كاژێرەكانی پێدانی كارەبا.

بەپێی گوتەی ئومێد ئەحمەد “جگە لە بەرزبوونەوەی خواست، لەم چەند رۆژەدا گرفتی دیكەشمان لە وێستگەی خورمەڵە بۆ دروست بوو و، چارەسەرمان کرد”.

لەسەرەتا ئەم مانگەدا رۆژانە زیاتر لە 21 كاژێر كارەبای نیشتمانی دراوە بە هاونیشتیمانیان، بەڵام لەناوەڕاستی مانگی 11 کەمدەبێتەوە بۆ 16 کاژێر لە رۆژێکدا.

لەسەرەتای مانگی 11، خواست ‌و بەرهەمهێنانی كارەبا بەشێوەیەكی باش لەیەكدی نزیكبوون، بەجۆرێك تەنیا 150مێگاوات جیاوازیان هەبوو، بەڵام ئێستا وەكو ئومێد ئەحمەد دەڵێت “بەرزترین خواستی كارەبا لەم كاتەدا لە 4000 مێگاوات نزیك دەبێتەوە، بەرهەمهێنانی كارەباش 2750 مێگاواتە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل خانكێ رزگاربوویێن ژێر ده‌ستێ داعش هاریكارییا سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی وه‌ردگرن

Lalish Duhok

لیزا کاکەیی: دوو هه‌يڤه‌ ئێك دینار ژ داھاتێ سلێمانيێ نه‌گه‌هشتيه‌ گه‌نجينه‌يا حكوومه‌تێ

Lalish Duhok

د. دیندار زێباری: هه‌تا نوکە 40 وەلاتی یێن كورد ل کەرکووکێ هاتینە گرتن

Lalish Duhok