شبكة لالش الاعلامية

پێشمەرگەى دڤێت ب کێمترین زیان داعشێ ل کۆمەلگه‌هێن ئازادنەکرى يێن شنگالێ بينته‌ ده‌رێ

پێشمەرگەى دڤێت ب کێمترین زیان داعشێ ل کۆمەلگه‌هێن ئازادنەکرى يێن شنگالێ بينته‌ ده‌رێ 

شنگال-KDP.info-imagethumb

جێگری فەرماندەیی شنگالی هێزەكانی پێشمەرگە دەڵێت، پێنج كۆمەڵگا ماون لە سنووری میحوەری شنگال لە تیرۆریستانی داعش پاك بكرێنەوە و، ئەو پێنج شەش گوندەش كە نزیكن لە بەعاج و بلێجەوە، پێشمەرگە دەیەوێت بە كەمترین زیان ئازاد بكاتەوە.

عەمید (سمێ بۆسەلی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند: “لە دوای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ، تیرۆریستانی داعش لە قەزای بەعاج و ناحیەی بلێج كە دوو شوێنی عەرەبنشینن و دەكەونە تەنیشت باشووری شنگال و رێگای تیرۆریستانە لە مووسڵەوە بۆ سووریا، سێ جار هێرشیان كرد بۆ میحوەری شنگال، بەڵام خۆشبەختانە تێک‌شکێندراون و زیانی گەورەیان پێ كەوتووە.”

(بۆسەلی) ڕاشیگەیاند: “پێنج كۆمەڵگا ماون لە سنووری میحوەری شنگال لە تیرۆریستانی داعش پاكیان بكەینەوە، پێنج بۆ شەش گوندی گەورەیشن كە ئەو شوێنانەی ماون نزیكن لە بەعاج و بلێجەوە، ئەوانە ناوچەی دەشتایین و ئازادكردنیان ئاسانە، بەڵام پاراستنیان لەوانەیە هەندێك ئەستەم بێت”.

جێگری فەرماندەیی شنگالی هێزەكانی پێشمەرگە گوتیشی: “دەمانەوێت ئەو شوێنانەیش بە كەمترین زیان ئازاد بكەینەوە و گەورەترین زەرەر لە تیرۆریستان بدەین، لە نزیكترین كاتیشدا پلان بۆ ئازادكردنی ئەو سنوورەی‌ ماوە، دادەڕێژرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نوجێفی: گیرۆكرنا گۆتوبێژێن هه‌ولێر و به‌غدا د به‌رژه‌وه‌ندییا ئیراقێ دا نینه‌

Lalish Duhok

ژێدەرەک: موچە ڤەناگەریتە ئاستێ جاران و پاشەکەفت ژی ناهێتە دان

Lalish Duhok

قوباد تاله‌بانی: حكومه‌تێ پلان هه‌یه‌ هه‌موو ره‌وشێن نه‌خواستی ده‌رباز بكه‌ت

Lalish Duhok