شبكة لالش الاعلامية

برێت مەکگۆرک سه‌ره‌دانا هێزێن پێشمەرگەی ل خازر كر

برێت مەکگۆرک سه‌ره‌دانا هێزێن پێشمەرگەی ل خازر كر  

رووداو- هەولێر266062image1

نوێنەری ئۆباما بۆ شەڕی داعش هێزەكانی پێشمەرگەی لە میحوەری خازر بەسەركردەوە و دەڵێت، سەردانەكەی بۆ رێز و پێزانین بووە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق.

برێت مەكگۆرك، نوێنەری باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعش لە تویتەری خۆی چەند وێنەیەكی بڵاوكردەوە، كە تێیدا دەردەكەوێت سەردانی میحوەری خازری كردووە.

عارف تەیفور، بەرپرسی میحوەری خازری هێزی پێشمەرگە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی رایگەیاند “برێت مەکگۆرک لەگەڵ کینێس کرۆس، کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی میحوەری خازری کرد و سەنگەرەكانی پێشمەرگەی بەسەر كردەوە”.

بەرپرسی میحوەری خازر باسی لەوەشکرد کەوا “برێت مەکگۆرک كاژێر 10ی بەیانی رۆژی دووشەممە 5-12-2016 هاتە لامان و سەردانی سەنگەرەكانی پێشمەرگەی كرد ، وێنەیەكی زۆری لەگەڵ پێشمەرگەكان گرت و نانی نیوەرۆی خوارد و ئینجا رۆیشت”.

عارف تەیفور گوتیشی “مەکگۆرک قسەی زۆری لەگەڵمان كرد و گوتی، دەمانەوێت پشتگیری خۆمان بۆ پێشمەرگە نیشانبدەین. لەگەڵتانین و لە هیچ كاتێكدا بەجێتان ناهێڵین”.

مەکگۆرک خەڵاتی خۆی تایبەتی بەخشیووەتە پێشمەرگە، كە عەمید دێدەوان خورشید خەڵاتەکەی بە نوێنەرایەتی هێزەكانی پێشمەرگە وەرگرتووە.

بەگوتەی عارف تەیفور لەسەر خەڵاتەکە وێنەی ئاڵای ئەمریکا و کوردستان و عێراق هەیە، لەسەر خەڵاتەکە نووسراوە “دیاری تایبەتی نوینەری ئۆباما بۆ هێزی پێشمەرگە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لۆگۆيێ تایبەت ب ته‌کسیێن ناڤ باژێرێن هەرێما کوردستانێ دئێته‌ دان

Lalish Duhok

ڤه‌كۆلینه‌ك: ڤەخوارنا په‌رداخه‌كا شیری د رۆژێ دا  مەترسیا نەخوەشیا شێرپەنجێ کێم دکەت

Lalish Duhok

رێكخراوا مافێ مرۆڤى:حەشدا شەعبی ب تالانكرنێ تۆهمەتبار دكت

Lalish Duhok