شبكة لالش الاعلامية

فه‌لاح مسته‌فا: دوو وه‌لاتێن دى کۆنسولخانێ ل هەولێرێ دێ ڤه‌كه‌ن

فه‌لاح مسته‌فا: دوو وه‌لاتێن دى کۆنسولخانێ ل هەولێرێ دێ ڤه‌كه‌ن  

ZNA- هه‌ولێر1483519286_rfgrft4

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە وڵاتێکی ئەوروپی و وڵاتێکی ئاسیایی کونسوڵخانە لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.

ئێستا 34 وڵات پەیوەندیی فەرمییان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە، کە 30 لەوانە کونسوڵگەری گشتی، کونسوڵگەری و نووسینگەی باڵیۆزخانە و وێڕای چوار کونسوڵی فەخری.

فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند، کە ئەرمینیا بڕیاری داوە کونسوڵخانە لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە و چاوەڕێی کردنەوەین.

بە گوتەی فەلاح مستەفا، نەمسا، کە وڵاتێکی ئەوروپییە، نووسینگەی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان هەبوو، بەڵام بڕیاری داوە بیگۆڕێ بۆ کونسوڵخانە و چاوەڕێی رێکارەکانن لە باڵیۆزخانەی نەمسا لە عێراق.

هەروەک بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشتر بەرازیل کونسوڵی فەخریی لە هەولێر هەبوو، بەڵام ئێستا حکوومەتی ئەو وڵاتە بڕیاری داوە کونسوڵخانەی بکاتەوە و چاوەڕێی دیارئیکردنی دیپلۆماتێکین بۆ کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە.

 

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حكوومه‌تا عێراقێ بلندكرنا ئالايێ كوردستانێ ل ده‌ڤه‌رێن كوردستانی قه‌ده‌غه‌ دكت

Lalish Duhok

لاڤرۆڤ: جنێڤ بێی پشکداربوونا کوردان سەرناکەڤیت

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی: پێدڤییە حكومەتا عیراقێ قەرەبوویا خێزانێن شەهیدێن هەلەبجە بكەت

Lalish Duhok