شبكة لالش الاعلامية

“بریارا وەزارەتا خووندنا بلند دەربارەی زمانێ کوردی هاته‌ راگرتن”

“بریارا وەزارەتا خووندنا بلند دەربارەی زمانێ کوردی هاته‌ راگرتن”

هەولێر-KDP.info-

  دوای گوشارێکی زۆری شارەزایان و دەزگا پێوەندیدارەکان، سەرەنجام وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری دا، بڕیارێکی خۆی دەربارەی ھەژمارنەکردنی نمرەی زمانی کوردی لە پۆلی شەشەمی ئامادەییدا ڕابگرێت.

(شەماڵ ئەبووبەکر)، ئەندامی دەستەی قەڵغانی زمانی دایک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەربارەی ھەژمارنەکردنی نمرەی زمانی کوردی بۆ پۆلی دوازدەی ئامادەیی دەرکرد، لەلایەن شارەزایان و خەمخۆرانی زمانی کوردییەوە کاردانەوەی لێ کەوتەوە و چەندین خۆپێشاندان و چالاکی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە بەڕێوەچوون و، سەرەنجام لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە بڕیارەکە ڕاگیرا.”

(شەماڵ ئەبووبەکر) ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ”سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پێوەندیدارەکانیش لەو بڕیارە دڵگران بوون و ھەموو لایەک بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە پێوەندییان بە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە کرد. دیارە وەزارەتیش بڕیارەکەی ڕاگرتووە و پێشبینی دەکەین ھەڵبوەشێتەوە، بەڵام ھێشتا بەفەرمی لەلایەن وەزارەتەوە و لەسەر زاری وەزارەت ڕانەگەیەندراوە، لەبەرئەوەی بڕیاری ڕاگرتنەکەی ئێستا دەرچووە و ڕۆژانی دابێ وەزارەت بە فەرمیی ڕایدەگەیەنێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارێزگارێ ئەنبار ژبەر مەلەفێ گەندەلیێ ژ پۆستێ وی هات دورخستن

Lalish Duhok

يونامى: ئەگەر تاوانبارێن ھێرشا سەر هەولێرێ دئاشكه‌را بن،پێویستە بێنه‌ سزادان

Lalish Duhok

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى به‌رده‌ستكرنا سكۆله‌رشیپێ بۆ ده‌رچوویێن ئێكێ و دوێ و سیێ یێن 12ى ئاماده‌یى دوپاتكر

Lalish Duhok