شبكة لالش الاعلامية

چالاكڤانه‌كا کریستیان: حەشدا شەعبی ل دەشتا نەینەوا تاوان دژی مرۆڤایەتيێ ئەنجام داينه‌

چالاكڤانه‌كا کریستیان: حەشدا شەعبی ل دەشتا نەینەوا تاوان دژی مرۆڤایەتيێ ئەنجام داينه‌  

دەشتی نەینەوا-KDP.info-

چالاکوانێکی کریستیانەکان دەڵێ، حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەکان لە دەشتی نەینەوا تاوانی دژی مرۆڤایەتیان ئەنجام داوە و ژمارەیەک خانووی ھاووڵاتیان سووتێندراون، ئەوە ھۆکارە بۆ ئەوەی ئاوارە کریستیانەکان نەگەڕێنەوە و دەشڵێت، حکوومەت و پەرلەمانی عێراق بەرانبەر تاوانەکانی حەشدی شەعبی بێدەنگن.

(لارا یوسف زارا)، چالاکوانی مەدەنیی کریستیانەکان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”ھێزەکانی حەشدی شەعبی بنکە و بارەگایان لە ناوچەکانی دەشتی نەینەوا جێگیر کردووە، ئەوەش بووەتە ھۆی ئەوەی ئاوارە کریستیانەکان نەتوانن بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان و ھیچ ئاوارەیەک نەگەڕێتەوە ناوچەکانی بەرتلە و قەرەقوش و کرێمل و تلکێف. بەپێچەوانەوە ئەو ناوچانەی لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە دەپارێزرێن، وەک تلسقۆف، ژمارەیەکی یەکجار زۆر ئاوارە گەڕاونەتەوە و ئەوانەیشی ماون ھێدی ھێدی دەگەڕێنەوە شوێنەکانیان، چونکە پێشمەرگە گەرەنتی ھەیە بۆ پاراستنی کریستیانەکان و بەپێچەوانەوە ھێزەکانی دیکەی عێراقی و حەشدی شەعبی جێگەی مەترسین.”

(لارا یوسف) ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ”حەشدی شەعبی چەندین تاوانی دژی مرۆڤایەتی بەرامبەر بە ھاووڵاتیانی کریستیان ئەنجام داوە و ژمارەیەک خانووی کریستیانەکانی سووتاندووە، بەڵام لەبەر ئەوەی ڕێ نادرێت ئاوارەکان بگەڕێنەوە ناوچەکەی خۆیان، قەبارەی زیانەکان نازانرێت کە چەندە، ئەوەی جێی دڵگرانی ئێمەیە، تا ئێستا پەرلەمان و حکوومەتی عێراق بێدەنگن بەرامبەر بەو تاوانانەی حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەکان لە دەشتی نەینەوا دژی ھاووڵاتیانی کریستیان ئەنجامی دەدەن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل هه‌ولێرێ شانده‌كێ بنگه‌هێ لالش د كۆنفرانسێ نیڤده‌وله‌تی یێ جێنۆسایدا ئێزدییان د پشكدارن

Lalish Duhok

کەرکووک.. پێشمەرگە و ھێزێن ئێمناھییا ئیراقێ نێزیکی رێککەفتنێ نە

Lalish Duhok

د. جووتیار عادل: 25ى ڤێ هه‌يڤێ ده‌ست ب به‌لاڤكرنا مووچه‌ى ئێته‌ كرن 

Lalish Duhok