شبكة لالش الاعلامية

محەممەد هاودیانی: رێژا بێکاريێ ل کوردستانێ بۆ 15% نێزیک بوويه‌ 

محەممەد هاودیانی: رێژا بێکاريێ ل کوردستانێ بۆ 15% نێزیک بوويه‌ 
رووداو – هەولێر

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، رێژەی بێکاری لە کوردستان لە 15% نزیکبووەتەوە، بەپێی هەندێک ئاماریش رێژەکە لەو ژمارەیە تێپەڕی کردووە.

لەکاتی بەشداری لە کردنەوەی دووەم پێشانگەی روانگە فورەس-2017 لە شاری هەولێر، محەممەد هاودیانی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی گوتارێکی پێشکەشکرد.

محەممەد هاودیانی گوتی “بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەر دەستی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتین، 67 هەزار گەنجی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان بێکارن، لەوانە 26 هەزاریان لە رەگەزی نێرن و 41 هەزاریشیان لە رەگەزی مێن”.

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی راشیگەیاند، رێژەی بێکاری لە 15% نزیکبووتەوە، “ئەم رێژەیە زۆرە و بە پێویستی دەزانم کەرتی تایبەت بەهێز بکرێت و هەلی کار بۆ گەنج و لاوان بڕەخسێنرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

روسیا داخوازێ ژ توركیا دكت كوردا نه‌كه‌ته‌ ئارمانج

Lalish Duhok

گەشتوگۆزارا هەولێرێ: هەموو رۆژێن شەمبوويان ئاهەنگ بۆ گەشتیاران دێ ئێنه‌ گێران  

Lalish Duhok

په‌رله‌مانتاره‌كێ كورد: مالیكی ژمێژە خوازیارێ تێكدانا دۆخێ هه‌رێما كوردستانێ يه‌

Lalish Duhok